یادی لەدایکبونی پێشەوای کوردایەتی مەڵامستەفا بارزانی بەرز دەنڕخێنین

یادی لەدایکبونی پێشەوای کوردایەتی مەڵامستەفا بارزانی بەرز دەنڕخێنین

۱٤ی ئاداری ۱۹۰۳ باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد (مستەفا شێخ محەمەد بارزانی) لەباشوری کوردستان گوندی بارزان لەدایکبووە ، ڵەدایکبوونی باوکی ڕوحی ڕوژێکی پڕشنگدار و گەشە لە مێژوی کوردایەتیدا.

بارزانی نەمر بویە پێشەوای کوردایەتی و هەلگری مەشخەڵی ئازادی و بیرو هەستی جوانی نەتەوایەتی کورد ، هەروەها لەماوەیێکی کورت و لە تەمەنێکی کەمدا بوبە ناسنامەی گەلێکی بێدەوڵەت.

بارزانی نەمر لە کوماری مهاباد ڕوڵێکی کاریگەر و کارای هەبوو، مستەفا بارزانی لەساڵی ۱۹٤٦ حزبی پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند کە بە پارتی دایک ناسراوە،بەشێوەیێکی وەها سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە لای هەموو کورد و کوردستانییان وابوو پارتاییەتی واتە کوردایەتییە،چونکە بەشێوەیێکی وەها خزمەتی دۆزی میللەتی کوردی دەکرد کە لە هەموو ڕویێکەوە خزمەتی پێشکەشی بەگەلی کورد کردوە لەهەموو بوارەکاندا وەک(نەتەواییەتی،ئاینی،دادپەروەری،خزمەتکردن،بەڕێوەبردن) نەیهێشتوە ئەم گەلە بێدەولەتە لەدەست داگیرکەران بچەوسێتەوە،ئەم سەرکردەیە مەزنە هەمیشە گیانفیدا و گیان لەسەر دەست بوە سازشی لەسەر یەک مافی گەلی کورد نەکردوە و هەمووکات وەک قەلغانێک سنگی کردوتە چەپەر بو بەرگریکردن لەپاراستنی نیشتیمان.
بارزانی نەمر لە ژێر دروشمی کوردستان یان نەمان لەسالی ۱۹٦۱ سەرکردایەتی شوڕەشی ئەیلولی کردوە ، کە بە شوڕەشێکی هەرە گەورەی گەلی کورد دادەنرێت لەمێژوی خەباتی گەلی کوردا ، چونکە یەکەم جار بوو لەمێژودا کورد بەهەموو چین و توێژێکەوە یەک رێزبن و بەیەکگرتوی بەشداری کارا بکەن لەم شورەشە مەزنانەدا کە بونەتە هۆی ئەوەی دوژمن و حزبە شوفێنیەکانی ئەوکاتی عێراق ناچارکر بکڕێن دان بەبەشێک لەمافی ڕەوای گەلی کورد دابنرێت وەک: مافی خوبەرێوەبردن(حکم الذاتي) و خوێندن و نوسین بە زمانی کوردی و کردنەوەی قوتابخانە لەناوچە کوردیەکان.
بارزانی نەمر خاوەن چەندین وتەی گرنگی مێژووی کوردایەتیە لەماوەی ۷٥سالی تەمەنی ژیانیدا، لەووتە گرنگەکانیدا فەرموویەتی: ٭لەسەرکەوتنەکان مەغڕور نەبن،لەشکەستەکانیش بێ ئومێد نەبن.
٭ئەگەر کوردایەتی گرانە، خیانەت نەکردن ئاسانە.
ئەم گوتە زێرینانە نیشانەی سەرکردەی و کاڕێزمای سەرکردە سەرکەوتوەکانی جیهانن.
پاش ئەم ژیانە پربەهاو پڕشوڕەشە مەزنانە
لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسییەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.

لەکوتایدا پەیمان نوێدەکەینەوە و پێداگری لەسەر ئەم پەیامەدەکەین کە باوکی ڕوحی بو ڕێبوارانی ڕێگای پیروزی بارزانی جێیهشتوە،بوئەوەی ئێمەی میللەتی کورد بە مافەکانی شادبین.
Top