پووچەڵكردەوەی تێڵسمی دوژمنان و خەونی ناحەزانی قەوارەی كوردستان

پووچەڵكردەوەی تێڵسمی دوژمنان و خەونی ناحەزانی قەوارەی كوردستان


دوایی ئەو گەرە گفتگۆ سیاسییانەی هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتیی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ گەرانەوەی مافی گەلی كوردستان لە ماوەیی رابردوودا ئەنجامیاندا،بەتایبەت سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كەوا سەرجەم هەولەكانی بەگەرخست بۆ ئەوەی كوردستان و خەلكی كوردستان جارێكی تر بگهینێتەوە كەنارێكی ئارام جارێكی تر ئارامی ئابوری و ئارامی ئاسایشی ناوەخۆیی و دەرەكی بۆ هاولاتیانی دابین بكاتەوە، بۆیە ئەنجام پێش بینیەكان هەموو وامان پێمان دەلێ كەوا كوردستان بەرەو قۆناغێكی دیبلۆماسی و پێشكەوتنی سیاسی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و پشتگیری زیاتری هەرێمی و نێو دەولەتی بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەر كراوە، بۆ گەراندەوەی پێگه بەهێزەكەی بۆ یەكلایی كردنەوە چارەسەری كێشەكانی نێوانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ دا، بۆیە دیسان خەریكە بەرەی ئۆپۆسیۆنی ناو حكومەتی كوردستان وەك پێشەیی هەمیشەییان دەست بە بانگەشەی هاوبەش بوون دەكەنەوە،هەوڵی ئەوە دەدەن سەرنج لەسەر سەركەوتنە دیپلۆماسیەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت لابدە، چونكە كاریان ئاوایە هەتا شكست هەبێت هەموو خەتایی پارتییە،بەلام لە سەركەوتندا هاوبەشن، چونكە هەمیشە هەولێ ئەوەیان داوە پێگەی گەلی كورد لاواز بكەن و بەردەوام لە هەولی سرینەوە قەوارەی هەرێمی كوردستان بوون بۆیە دواجار ئەم خەونە و ئەم سەحرەشیان بەتاڵ بۆیەوە،وەكو هەموو جاریش گرەوەكانیان دۆڕاندەوە، رێك ئەم قسەی سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانیم هاتەوە بیر كاتێك له دیدارێكی رۆژنامەوانی پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر، زۆر بەئاشكرا باسی لەوە كرد كەوا هەندێك لایەنی ناو حكومەت و لایەنی ئۆپۆزسیۆن،بەردەوام لە هەولی ئەوەدا لە ناخۆشی هەمووی خەتا بكە سەر ملی پارتی و لە خۆشیدا هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان بن،خەلكی كوردستان باش لەو پلانەتان گەیشتووە كەوا كاری هەمیشەیی خۆیانە، بەكرێ گیراون جارێك هەولدان بۆ نەمانی قەوارەی هەرێم جارێك و دابەشكردنی هەرێم، لەگەڵ یەکەم کاردانەوەی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و داخستنی فڕۆکەخانەکان ئیتر دەرگای بەدبەختی بەڕووی ئێمەدا کرایەوە، بەڵام لە سەختترین كاتەكاندا بینیمان كە ، چۆن نێچیرڤان بارزانی بە ھەنگاوێکی پڕ لە ئومێدەوە بەرەو دەروازەی سنووری برایم خەلیل دەڕوات و دەرگای زۆر وڵاتی لەسەر داخراو ئەم کۆڵی نەدا و زۆر حەکیمانە کلیلی چارەسەری ھەڵگرت دڵنیا بووم لەوەی زۆر کێشەیە دیکە ھەیەچارەسەریان دەکات .
بۆیە، نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی حكومرانی و كابینەی هەشتەمدا دەست وپەنجەی لەگەڵ ٤٢قەیرانی قورس دا نەرمكرد گوشاری زۆری نێوخۆیی و دەرەکی بۆ چۆک دادان بەم پیاوە ھێندە زۆر بوو بینیتان لەم سەری قەوارەی كوردستان و حكومەتی كوردستان بە یەک شەمەندەفەر وەزیرەوە چوو لەوسەرەوە بەتەنھا جێیان ھێشت چ ئیرادەیەکی سەیر بوو لەم پیاوەدا نەیھێشت ئەزمەکان سڕی بکەن چەند بە ئومێدەوە داوای لە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان کرد سەبرتان ھەبێت کێشەکان چارەسەر دەبن .
ئێستا زۆرینەی كۆسپ و قه‌یرانەکانی هه‌رێمی کوردستان لەسەر دەستی ئەو بەرەو چارەسەر دەچن پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان پەیوەندی دۆستانەن بۆ زۆرێک لە مافە وەدەست نەھاتوەکان نێچیرڤان بارزانی سەرقاڵی لۆبی دروست کردنە تا بتوانرێت ئەم قۆناغە سەختە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر و تێكشكاندنی هەموو كۆسپەكان هەنگاو دەنێت بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و ئاوەدانتر ..
ئەوەی بۆ قۆناغی ئێستا هەرێمی كوردستان گرنگە ، پێشكەوتنی دیپلۆماسی و هەموو ئەو متمانە نێودەوڵەتییە كە وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هەرێمی كوردستان هەیانە و بارزانی ئەندازیاری ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانەیە ..
بۆیە هەموولایەك دەبێت ئەوە بزانێت پارتی هیچ كات لە بەرپرسیارەتی ڕاناكات و هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە خزمەتكاری خەلكی خۆی بێت، هەمیشە لە پێناوی بە دیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان خەبات دەكات و هەر ئەو پشوو درێژیی و سیاسەت و دیپلۆماسییەتەی سەرۆكی حكومەت و هەرێمی كوردستان و لە سەرەوویی هەمووشیانە و سەرۆك بارزانییە وەك رێبەر و رێنیشاندەر و دڵسۆزكی گەلی كورد ستان توانی پیلانی نەیارانی گەلی كورد مایەپووچ بكاتەوە و پێداگری بۆ چەسپاندنی مافە دەستووریی و شایستەكانی كوردستان بكات ..
Top