هۆكارەكانی دروستبوونی داعش

هۆكارەكانی دروستبوونی داعش
هۆكارە راستەوخۆكانی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا (داعش) خۆی لەو دەرفەت و پانتاییەدا دەبینێت كە بەهۆی دوو شەڕی ناوخۆیی تاڵەوە هاتنەئاراوە كە بوونە تەحەدی بۆ ئەو سیستمەی دەوڵەت كە لە ئارادایە و ئەو سنوورانەی بە هۆی رێككەوتنی (سایكس پیكۆ)وە لە جەنگی یەكەمی جیهانی دروست بوون: (1) شەڕی ناوخۆیی خوێناوی نێوان شیعە و سوننە لە عێراقدا كە لە دوای رووخاندنی دەسەڵاتەكەی (سەددام حوسێن)ـەوە لە ساڵی 2003 لەلایەن ئەمریكاوە بەرپا بوو. (2) شەڕێكی ناوخۆیی مەترسیدارتر كە لە ساڵی 2011ـەوە لە سووریا هەڵگیرساوە.
پێكهاتەیەكی گرنگی عێراق كە عەرەبی سوننەن و پێشتر حوكمڕان بوون و ئیستاش دەسەڵاتیان لەدەست داوە، كەتبووە ژێر كاریگەریی هەڵوێستی سەربازییانەی-كە بنەمایەكی مۆدێرنیشی هەبوو- ئەلقاعیدەوە لە دژی باڵادەستبوونی ئەمریكا، هەڵسا بە دروستكردنی ئەلقاعیدەی عێراق بۆ بەدەستهێنانەوەی دەسەڵاتی لەدەستچووی لەو حكومەتە نوێیەی لە عێراقدا لە ئارادایە كە دروستكراوی ئەمریكایە و شیعەكان تێیدا باڵادەستن .
ئەگەرچی جار لە دوای جار كەوتنەبەر گورزی هێزی سوپای ئەمریكا كە باڵادەستییەكی تەواوی ئاسمانی لە خۆ دەگرت و تەنانەت بووە هۆی كوشتنی سەركردەی ئەو كاتەی ئەلقاعیدەی عێراق (موسعەب ئەلزەرقاوی)، هەروەها دوایین تەكنەلۆجیا كە بكرێت بۆ هێزی پیادە دەستەبەر بكرێت، ئەمریكا و عێراقی شەریكی كە شیعەكان تێیدا باڵادەستن، توانییان لە كۆتاییدا (ئەگەرچی دەركەوت ئەمە كاتییە) ئەلقاعیدەی عێراق تێكبشكێنن لە رێی بەكارهێنانی پاداشتی سیاسی و داراییەوە بۆ داماڵینی پشتیوانیی سوننەكان لە لقێكی هەرە سەرسەختی ئەلقاعیدە.
سەرنەكەوتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوری ئەلمالیكی لە بەردەوامیدان بە بەشداری پێكردنی سوننەكان، كە هێشتا دەستڕۆیشتوو بوون، ئەگەرچی دەسەڵاتیان لەدەستدا بوو، دەرفەتی ئەوەی رەخساند كە ئەلقاعیدەی عێراق دووبارە سەرهەڵبداتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەمریكا هێزە پیادەكانی لە كۆتایی ساڵی 2011دا كشاندەوە.
لە هەمان كاتدا شەڕی ناوخۆیی سووریا، كە هەمووان شەڕی یەكتریان دەكرد، دەستی پێكردبوو. سنوورە دەستكردە پڕ لە كەلێنەكانی دەوڵەت لە نێوان عێراق و سووریا بواری دروستكرد ئەلقاعیدەی عێراق- كە دووبارە دەستی بە چالاكی كردبۆوە- بە زوویی پەناگە و بنكەگەلێك لە سووریا بەدەست بهێنێت، كە لەوێوە ئەو بزووتنەوەیەی دووبارە دروست ببۆوە كە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)ـە، توانی تا راددەیەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سووریا و عێراق بە ئاسانی جموجووڵ بكات.
هەرچۆنێك بێت، سەرەتا داعش وەك هەڕەشەیەكی وجودی دروست نەبوو. شەڕەكانی سەرەتا لە دژی لقەكەی ئەلقاعیدە لە نێویاندا لقە رەسمییەكەی لە سووریا بەرەی ئەلنوسرە و گروپە ئیسلامییە میانڕەوترەكان و سوپای سووری ئازاد كە گریمانەی ئەوە دەكرا عەلمانی بێت و هێزەكانی بەشار ئەلئەسەد، كە قەبارەی بچوك ببۆوە، بەڵام هێشتا هێزێكی سەرسەخت بوون، و كوردەكانی سووریا، كە ئێستا بە راددەیەكی زۆر لە ژیر سەركردایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی دەستەخوشكی روویاندا.
داعش بە تێپەڕبوونی كات، هێز و توانایەكی گەورەتری پیشاندا، بەڵام هیچ كاتێك بەو راددەیە نەبوو كە لە حوزەیرانی ساڵی 2014دا بەدیمان كرد، كاتێك بە شێوەیەكی كتوپڕ سنووربەندییە ناوخۆییەكانیان شكاند و موسڵیان داگیر كرد، كە دووەم گەورەترین شاری عێراقە. ئەم سەركەوتنە گەورەیە بووە هۆی ئەوەی ئەم رێكخراوە خاكێكی بەرفراوانی بكەوێتە دەست، باس لەوەش دەكرێت بڕێكی زۆری پارە لە بانكی مەركەزی موسڵ دەستی بەسەردا گیرابێت، هەندێ لە نوێترین كەل و پەلە سەربازییە ئەمریكییەكان دەستیان بەسەردا گیرا، ئەویش لە سوپاكەی بەغداوە كە لەلایەن ئەمریكاوە كەلوپەلیان بۆ دابین كرابوو و مەشقێان پێكرابوو، بەڵام بەهۆی پشتیوانی عەرەبی سوننەوە لە داعش شكستیان هێنابوو. ئەو دەستكەوتانە سەری كێشا بۆ ئەوەی داعش خۆی وەك خەلافەتێكی نوێ رابگەیەنێت و ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ دەوڵەتی ئیسلامی بە سەركردایەتی ئەبوبەكر ئەلبەغدادی كە خۆی وەك خەلیفە راگەیاند. هەرچۆنێك بێت، دوژمنەكانی بە داعش بانگی ئەم رێكخراوە دەكەن كە كورتكراوەی ناوە عەرەبیەكەیەتی «الدولە الاسلامیە فی العراق و الشام»، ئەو وشەیە بووە دەستەواژەیەك بۆ بە كەم سەیركردنی، بەڵام چۆن داعش ئەوەندە بەهێز بوو؟ بۆچی تێكشكاندنی ئەوەندە دژوارە؟
Top