رۆڵی ئافرەت لە شۆڕشی گوڵان

رۆڵی   ئافرەت  لە شۆڕشی  گوڵان

لە دوای رێککەوتنامە شومەکەی جەزائیر و نسکۆی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥، دوای ئەوەی پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی و بارزانی بە ھاوکاری سەرجەم لایەنە پێشکەتنخوازەکانی ئێراق، توانیان لە ماوەی شۆڕشی ئەیلولی پیرۆز چەندین داستان و سەرکەوتنی بێ وێنە دژ بە رژێمی فاشستی ئێراق تۆمار بکەن، تا گەیشتە رادەیەک رژێم لە توانایدا نەما بەرەنگاری پێشمەرگە قارەمانەکان ببێتەوە، ناچار بوو پەنای بردە بەر وڵاتانی زڵھێزو شارەز لە بواری عەسکەریدا، ھەروەک لە بەڵگەنامەکانی بەریتانی دەردەکەوێت، کە چۆن شارەزاو پسپۆڕانی یەکێتی سۆڤیەت ھاوکاری رژێمی کرد، لە لایەکی دیکەوە سەدامی گۆڕ بە گۆڕ پەنای بۆ شای ئێران برد و تەنازولی لە خاکی ئێراق کرد ھەر بەو مەبەستەی دەنگی کورد کپ بکات و لە مافە رەواکانی بێبـەشی بکات.
سەدام و دوژمنانی میللەتەکەمان لەو باوەڕەدا بوون کە کورد لە توانایدا نییە بتوانێت جارێکی تر شۆڕش ھەڵگیرسێنیتەوە و داوای مافە رەواکانی خۆی بکات، تەنانەت سەرکردایەتی پارتی وخودی جەنابی بارزانی کەوتنە بەر ھەڕەشەی ناحەزان، لەو قەناعەتەدا نەبوون کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتی باوکی روحی کورد مستەفا بارزانی درێژە بە شۆڕشی مەزنی ئەیلول دەداتەوە بەتین و گڕ تر دێتەوە مەیدانی خەبات و تێکۆشان، ئەوە بوو بەر لە ٣٤ ساڵ و لە ٢٦ ی گوڵان شۆڕشی میللەتە کەمان دووبات کرایەوە، بە ھەمان دروشم و ھەستی کوردایەتی لە خەباتی پڕ لە سەروەری و سەرکەوتن بەردەوامە، شۆڕشی مەزنی گوڵان ئەگەر پەرچدانەوەیەک بێت بۆ رێککەوتنامە خیانەتکارییەکەی جەزائیر، لە ھەمان کاتیشدا وەڵامێک بوو بۆ نەیار وناحەزان ئەوانەی موراھەنەیان لەسەر ئەوە دەکرد، کە رێبازی پیرۆزی بارزانی خەبات ولێھاتووی پارتی بۆ وەدەست ھێنانی ئامانجەکانی میللەتەکەمان ئیدی بووەتە خەون و زیندوو نابێتەوە.
شۆڕشی گوڵان کە سەدان شەھیدی بەخشی و چەندین داستانی قارەمانایەتی بێ وێنەی تۆمار کرد، ھۆکاری سەرەکییە بۆ وەدەست ھێنانی ئەو دەستکەتانەی لە ئاییندەش وەدەست دێت. لەو شۆڕشە مەزنەدا خاتوونی شۆڕشگێڕ لەیلا قاسم تەنیا لەبەر ئەوەی لە ناسنامەی خۆی پاشگەز نەبووەوە لە زیندانە تاریک و ترسناکەکانی بەعس مایەوە و دواتر لەسێدارە درا، لەیلا قاسم لەگەڵ ئەوەی لە ناسنامەی خۆی پێشمەرگەیەکی نەبەزی شۆڕشی گوڵان بوو، ھاوکاتیش ناسنامەی شۆڕشگێڕی و قارەمانێتی ئافرەتی کوردە. سەرۆک (مسعود بارزانی) لە پەروتوکی "بارزانی و شۆڕشی گوڵان" دا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر ئافرەتان نەبوونایە، بێگومان شۆڕشی ئەیلول و گوڵان سەرکەوتوو نەدەبوون" ئەمەش وایکرد کە ئافرەتی کورد وێڕای بەشداریکردنی لە شۆڕشی ئەیلول بەشداری لە شۆڕشی گوڵانیش بکات، وپێگەی نەبەزی و شۆڕشگێڕیی تێدا ھەبێت. ھەروەھا شۆڕشی گوڵان بە "شۆڕشگێری تێدا ھەبێت. ھەروەھا شۆڕشی گوڵان بە" دایکـە حەلیمە" دایکە مەریەم " و چەندەھا دایکی خەباتگێڕی دیکە بەشدارییان تێیدا کرد، جگە لەوەش پارچەیەک لە جەرگی خۆیانیان کە منداڵەکانیان بوو پێشکەشی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد، و بەسەرۆکیان گوت کە ھیـچ کات غەمگین نەبێت، چونکە ئەوەی لە جەستەماندا ماوە و چەندین رۆڵەی دیکەشمان ھەبێت پێکەشی میللەتەکەی خۆمانی دەکەین. ھەڵبەتە ئەو سەرکەوتن و دەسکەوتانەش دەگەریَِننەوە بۆ شارەزایی ولێھاتوویی سەرکردایەتی وپێشمەرگە قارەمانەکان وپشتگیری جەماوەری کوردستان بۆ شۆڕشی گوڵان، لە لایەکی دیکەوە شۆڕشی گوڵان تەبایی و یەک ریزی نێو ماڵی کورد بووە، کە بەردوام پاڵپشتی لەیەک رێزی و پتەوکردنی ماڵی کورد کردووە، شۆرشی ئازادی و خۆڕاگری میللەتی کوردستان بەرامبەر بە داگییرکەران و شۆڕشی سەرکەوتنە.
ھاوکاتیش ئافرەتان لە شۆڕشی گوڵاندا ھاوشانی پیاوان لە سەنگەری بەرگری لەناسنامەی نەتەوەییدا وەستانەوەو ھەوێنێکی گەورەی دەستپێکرنەوەی شۆڕش بوون و قوربانی زۆریشیان لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کورد دا.
Top