پولێک بۆ عەرشی ساسان و عوسمانی لەرزان!!؟ شینەکە بۆ چیە؟

پولێک بۆ عەرشی ساسان و عوسمانی لەرزان!!؟ شینەکە بۆ چیە؟
هاتنی پاپا فرانسیس گەرچی کەسایەتیەکی ئاینی نێودەوڵەتیە ، بەڵام بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان مانەکەی بەلای سیاسیدا شکایەوە ،بەتایبەتی کە سەردانی ٣ شوێنی کرد کە نەجەف و موسڵ وهەرێمی کوردستانە،کە بەسەرکردنەوەی ٣ پێک هاتەکەیە'کوردو شیعەو سونە' مانای پێکەوەژیان و بۆنی ئەجندا بۆ سەرەتایەک بۆ هێورکردنەوەی ململانێکان و گرژیەکان لەعێراقدا لێ دێت،ئیتر ئەجندای پاپا خۆی بێت یان سیاسەتی نوێی جیهانی بۆ ئەم ناوچەیە، لەوەش داخ گرانتربوو بۆ دوژمنانی کورد لەناوشاری هەولێر بە ئارامی گەشت دەکات و وتەبۆجیهان پێشکەش دەکات،ئەمە زەنگێکی مەترسیداربوو بۆ هەردووڵاتی ئێران وتورکیا کە پێیان وابوو دوای ریفراندۆم ئیتر هەرێمی کوردستان ئاسمانی دیبلۆماسی داخراوەو جارێکی بەخت یاوەری نابێت لەڕووی دیبلۆماسیەوە بەرووی جیهاندا بکرێتەوە ،ئەو مەراسیمە شاهانە و دیبلۆماسیەتە جوانەی پێشوازی هەرێمی کوردستان لە پاپا کەهیچی کەم نەبوو لە مەراسیمە شاهانەکانی وڵاتانی زلهێز کە بۆ میوانەکانی دەکەن. بوە گرێیەک لەدڵی نەیاران و نەیان توانی بەئاشکرا ئەو ڕقە دەرخەن ،بۆیە شەڕەکەیان بە پولەکە گێڕاو .لەلایەکی تریشەوە ترس بەشێکە لە لەرزۆکی دەسەڵات و وێرانی ناوخۆییان و ترسیان لەوەی کە رەنگە ئیتر هەرێم نەبێتەوە ئەو جێگایەی کە ئەوان قەیرانەکانی ناوخۆی خۆیان فڕێ بدەنە ناویەوە و گرەوی لەسەربکەن و کێشەکانی خۆیان و حساباتیان لەوێدا تەسفیە بکەن .بۆیە گرنگە هەرێمی کوردستان چۆن تەوزیفی ئەم سەرکەوتن ودەست کەوتانە دەکات ودرێژە بەستراتیژو سیاسەتی کە هەرێم پارێزراوبکات لە ململانێی ناوچەیی وجیهانیەکان بدات.هەروەک چۆن لەکاتی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان تاران وبەغدادو ئەنقەرەی خستەوە یەک سەبەتەو بەیەک ستراتیژ ڕوبەڕووی ریفراندۆم بونەوە ،ئەگەریش زۆرە ئەم سەردانەو ئەم دەست کەوتە مێژویەی هەرێمی کوردستان بۆ جارێکی تر بیان خاتەوە سەبەتەکە بەتایبەتی ئێران وتورکیا لەگەڵ ئەوشەڕە مەزهەبی و ئایدۆلۆژی وسیاسیە مێژویەی هەیانە بەڵام بەتەنها جوڵەیەکی سەرکەوتوانەی هەرێمی کوردستان دەچنەوە سەریەک خەت و عەرشیان دێتە لەرزە. لەناوخۆی خۆماندا لەبری ئەو هەموو خوێندنەوە دژ بەیەک و شیکاریە دژانەی بۆ ئەم سەردانەو ئەم پولە دروست بوە باشترە وەک سەرکەوتنێک و سەرەتایەک بۆ بەرەو سەربەخۆیی و کرانەوەی هەرێم بەڕووی جیهاندا تەماشا بکرێت و ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتەوایەکی نیشتمانی و نەهێشتنی ململانێکان و یەک خستنی هەوڵەکان وەلاخستنی گرفتە لاوەکیەکان . چۆن بتوانرێت تەوسیق و تەوزیف و تەسویق بۆ ئەم روداوە بکرێت لە میدییا کوردیدا ئەوەش گرنگە، تاکو زیاتر ئەم هەرێمە رووی جوان ودیبلۆماسیەتی بە جیهان بناسێنرێت،لەهەمان کاتدا باش کردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغداد لەئێستا بۆ رزگاربوونی هەرێم لە قەیرانە سیاسی و خۆ دورگرتن لە ململانێ ناوخۆیەکانی عێراق لەکارە هەنوکەیەکانی ئێستای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە .
Top