سه‌رۆك تاڵه‌بانی: پشتگیری پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت
له‌و كۆبونه‌وه دوو قۆڵییه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك باری عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیان به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رۆشنای دوایین پێشهات و گۆڕانكاریی له‌هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا تاووتوێ كرد‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه بیروڕاكانیان وه‌ك یه‌كبوو.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی و بارزانی له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
له‌و لێدوانه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی وێڕای سوپاسی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێشوازییه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پشتگیری پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌رۆك بارزانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆچوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو لا وه‌ك یه‌ك بوون له‌پرسه‌كاندا.