هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و ئوردون په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كان تاووتوێده‌كه‌ن
له‌دانیشتنێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری ته‌ندروستی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئوردون گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا به‌ئامانجی باشتركردنی ئه‌و كه‌رته بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشنته‌كه‌دا د.یاسین حه‌سبان وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردون سه‌رسامی خۆی به‌پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ماوه‌یه‌كه له‌ڕووی ئابوری و ته‌ندروستییه‌وه بوژاندنه‌وه‌ی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینیوه، پاشان د.تاهیر هه‌ورامی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ روونكردنه‌وه بۆ زیاتر به‌هێزكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ڕێكخستن و چاككردنی بواری ته‌ندروستی.
له‌لایه‌کی تره‌وه، د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له وۆركشۆپێكی تایبه‌تی رێكخراوی WHO كرد كه به‌مه‌به‌ستی هاندان و خستنه‌گه‌ڕی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی له‌عیراق و وڵاتی ئوردون سازكرابوو، که تیایدا هه‌ریه‌ك له د.سه‌ید جه‌عفه‌ر هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی WHO له‌عیراق و د.وسن پاشكۆی باڵیۆزخانه‌ی عیراق و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئاماده‌یبوون، بۆپێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به كه‌م ئه‌ندامانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی عیراقی خرایه‌ڕوو، له‌پێناو باشتركردنی بار‌و ژیانی توێژی كه‌مئه‌ندامانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك هاووڵاتیه‌كی ئاسایی ژیان ببه‌نه‌سه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، شایه‌نی باسه ئه‌و وۆركشۆپه له‌ڕۆژانی 6/3 تا 8/3 به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئوردون، ڕۆژی 9/3 سه‌ردانی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمه‌لیك ئه‌لموئه‌سیس، سه‌نته‌ری بوژاندنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رمانخانه‌ی كرد‌و به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوانی ئه‌م ناوه‌نده یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆژیاو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لمه‌لیك ئه‌لموئه‌سیس هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی خۆیان بۆ د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و تواناكانیان له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری بواری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.