به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاوسۆزی و هاوخه‌می حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی ده‌ربری بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاوسۆزی و هاوخه‌می حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی ده‌ربری بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن
ئه‌مرۆ 13ی ئادار به‌رێز سوسومو هاسیگاو بالوێزی ولاَتی ژاپۆن له‌ به‌غدا، له‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ هه‌رێم به‌ یاوه‌ری به‌رێز ماساكی ماتسوشیما به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی جایكای یابانی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، و له‌ لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا، وێرای به‌خێرهاتن و خۆشحاڵی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌پرسی فه‌رمانگه‌ هاوسۆزی و هاوخه‌می گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی ژاپۆن كرد.

باڵوێزی ژاپۆن له‌ لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و ئه‌و هاوخه‌میه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی دووجاری ولاَته‌كه‌ی هاتووه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، هاوكات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربری و گوتی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گه‌شتمه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا له‌ دوای ده‌ست به‌كاربوونم، خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بۆ سه‌قامگیری و ئارامی بارودۆخ و ئاوه‌دانی و كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ هه‌ولێر، هه‌ر له‌ دریًژه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌ هاوكاری و پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ به‌نیازن چه‌ند پرۆژیه‌كی گرنگی درێژ خایه‌ن له‌ بواری كشتوكالی له‌ چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكاری ته‌كنیكی خزمه‌ت گوزاری و راوێژكاری له‌ هه‌رێم ئه‌نجام وه‌ك سازدانی خولی پیشه‌ی و راهێنانی كارمه‌ندانی حكومه‌ت له‌ هه‌رێمدا.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی باڵوێزی ژاپۆنی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ و چالاكیانه‌ی ژاپۆن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، و هیوای خواست له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كان ژاپۆن بتوانن هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات به‌ تایبه‌تی له‌ بواری په‌ره‌پێدانی تواناكان ته‌كنۆلوجیا ، هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه‌ ژاپۆن ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌ هه‌رێم به‌رز بكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی هه‌نووكه‌ی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ بوو.
ئه‌مه‌و هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كردوه‌ له‌ ئاینده‌دا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌دوو لا دا بێت.
Top