سێییه‌مین كۆنگره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان لە هەولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
ئه‌مرِۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی گۆرِی به كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق به به‌شداری ده‌یان توێژه‌ری نێوخۆی و دنیای به‌رِێوه‌ده‌چێت ء 6توێژینه‌وه‌ش پێشكش ده‌كرێت.
له رێوره‌سمی ده‌ستپێ كردنی كۆنگره‌كه كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به‌رِێوه‌چوو، تێید كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و توێژه‌رانی نێوخۆیی و بیانی به‌شدار بوون.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌و ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی پێشووی به‌عس له دژی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ئه‌نجامی داوه.
پاشان ژماره‌یه‌ك وتار له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌ش كرا.
فوئاد عوسمان به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی حكومه‌تی هه‌رێم به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند"كۆنگره‌كه ماوه‌ی 3رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له (17ی نیسان) تا رۆژی19ی نیسان سێیه‌مین كۆنگره‌ی گۆرِی به كۆمه‌ڵ له عێراق له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌بێت، كۆنگره‌كه، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و به هاوبه‌شی ده‌زگه‌ی شه‌هیدانی عێراق ء ده‌زگه‌ی شه‌هیدی میحراب ء سه‌نته‌ری عێراق بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌ریتانیا به‌رِێوه‌ده‌چێت".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا" له كۆنگره‌كه‌دا 12توێژینه‌وه، كه6یان به زمانی ئینگلیزی، 3یان به زمانی عه‌ره‌بی ء 3شیان به زمانی كوردی پێشكش ده‌كرێت، له سه‌ر سێ ته‌وه‌ر دابه‌ش كراون، له‌وانه ته‌وه‌ری یاسایی، نێوده‌وڵه‌تی و ته‌وه‌ری هونه‌ریی له خۆ ده‌گرێت".
وتیشی" له كۆنگره‌كه‌دا 100میوان و توێژه‌ری نێوجیهان و نێوخۆی كوردستان و عێراق به‌شدارییان كردووه".تا ئێسته 2كۆنگره له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو له باره‌ی گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق له وڵاتی به‌ریتانیا له ساڵی 2006و پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف له عێراق له ساڵی2008به‌رِێوه‌چووه، هاوكات پێشبینى ده‌كرێت پترله 350 گۆرِى به‌كۆمه‌ڵ له عێراق هه‌بێت ، له‌م ژماره‌یه‌دا تا ئێسته12 گۆرِ كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ كراوه.