فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ به‌رپرسى تازه و پێشووى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا خاتوو كریستین سیپۆلۆ ستایشى رۆڵى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كرد كه له‌و ماوه‌یه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى خۆى به‌جێگه‌یاندووه هاوكارو هه‌ماهه‌نگى زۆرى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیان كردووه‌و هه‌وڵیان داوه به پێى پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كارى خۆیان بكه‌ن.
فه‌لاح مسته‌فا ده‌ستخۆشى له كاره‌كانى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه هه‌ر له دواى راپه‌رِینه‌وه وه‌ك رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى مرۆڤدۆست له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌وڵ و ماندوو بوونى خاتوو كریستین سیپۆلۆى كرد كه له‌و ماوه‌یه‌ى به‌رپرسى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى بووه له هه‌رێمى كوردستان دڵسۆزانه ئه‌ركى خۆى به‌جێگه‌یاندووه. هاوكات پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو بیاتریس ئۆیچسلى كرد به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كابوونى وه‌ك به‌رپرسى تازه‌ى رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت جه‌ختى له‌سه‌ر گرینگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم و رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه و ئاماده‌یى ته‌واوى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى خسته‌رِوو بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانیان له هه‌رێم. له‌م رووه‌وه گووتى ICRC وه‌ك رێكخراوێكى خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌توانن یارمه‌تى هه‌رێم بده‌ن له‌بوارى یاساى مرۆیى و سه‌روه‌رى یاسا و كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شق و راهێنان بۆ ده‌سه‌لاَتى چه‌سپاندنى یاسا بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر شاره‌زایى په‌یدا بكه‌ن له‌سه‌ر یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى په‌یوه‌ست به مافى مرۆڤ و مافى به‌ندیه‌كان و جێبه‌جێكردنى یاسا.
هه‌ردوولا باسیان له‌و راپۆرتانه كرد كه رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان بلاَوى ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ى بارودۆخى به‌ندیخانه‌كان و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ زیاتر باشكردنى بارودۆخى به‌ندیه‌كان و چاكسازى له سیسته‌مى دادوه‌رى و پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. له‌م رووه‌وه به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت گووتى ئێمه به بایه‌خه‌وه ده‌رِوانینه ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان بلاَوده‌كرێنه‌وه‌و حكومه‌تى هه‌رێم مكوورِه له‌سه‌ر باشكردنى گوزه‌رانى هاولاَتیان و نه‌هێشتنى كه‌م و كورِیه‌كان.