هەواڵی كوژرانی تەحسین مەلا عەلی پشتڕاست كرایەوە
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، شوان قه‌ڵادزه‌یی، بۆ رادیۆی په‌یامنێر هه‌واڵی كوژرانی ته‌حسین مه‌لا عه‌لی له وڵاتی ئه‌فغانستان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی وته‌كانی ئه‌و، ته‌حسین مه‌لا عه‌لی رۆژی 1ی ئاب به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی ناتۆ بۆ ناوچه‌ی وه‌زیرستان له سنووری نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان، كوژراوه.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتی ته‌حسین مه‌لا عه‌لی خاوه‌نی بیر و بڕوایه‌كی تایبه‌ت بووه، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه نه‌دا.
ته‌حسین مه‌لا عه‌لی، كوڕی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵی توندڕه‌وی ئه‌و حیزبه ناسراوه.