شۆڕشی 26 ی گـــــۆڵان له نائـــومێدیدا ئومێدی بۆ گه‌لی كورد هــــێنا
دهۆك بارزانی
45 همین ساڵیادی شۆڕشی 26 ی گوڵانی 1976ی پێشكه‌وتنخواز به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان (كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو و هێژا كاك مه‌سعود بارزانی) و ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلولی 1961ی مه‌زندا به ڕابه‌رایه‌تی ڕابه‌ری و سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد {مه‌لا موسته‌فا بارزانی نه‌مر}.
هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 26 ی گوڵان وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پیلانه شومه‌كه‌ی جه‌زائری ساڵی1975 بوو، كه له نێوان ڕژێمه دیكتاتوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (عێراق و ئێران و جه‌زائیر)دا به‌رێوه چوو، شۆڕشی گۆڵان بووه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی شه‌ڕخوازانه‌ی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر و سه‌لماندنی بێ بنه‌مابوونی هزری عه‌قلیه‌ته شۆڤینی و ئه‌فسانه كۆنه‌كانیان وه به ئیراده‌ی به‌رزی گه‌لی كورد و گرتنه به‌ری ڕێبازی بارزانیی نه‌مر له دژی پیلانه شومه‌كه‌ی جه‌زائیردا به سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه چوو .
شۆڕشی 26 ی گوڵان له ساڵی 1976دا به شێواز و گوڕ‌و مه‌شخه‌ڵێكی نوێ و پێشكه‌وتنخوازان و نه‌ته‌ویی و نیشتیمان پهروهریاندا و له سه‌رده‌مێكی گونجاو‌دا هاته كایه‌وه و بووه درێژه پێده‌ری شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌یلوولی 1961.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌ی ئێستای نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پارتیمان له پشكی شێردا خۆی تیایدا ده‌نوێنێت، به‌شێكه له‌و هه‌وڵ و خه‌باتی بێ وچانی سه‌ركردایه‌تی و كادیر و پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پارتیمان له‌م شۆڕشه پێشكهوتنخوازهدا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می خوێنی گه‌شی شه‌هیدانمانه.
پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هێژا كاك مه‌سعود بارزانی و گشت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان و گشت كادیر و پێشمه‌رگه خۆڕاگره قاره‌مانه‌كان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ربازی به‌وه‌فای رێبازی پارتی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر بین و سووربین له پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ئه‌وانه‌ی ماون وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌ی پارتیمان هێژا كاك مه‌سعود بارزانی و هه‌میشه له پشتگیری ههوڵاكانی بین بۆ به‌دستهێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنه .
هه‌و زیندوو و به‌رده‌وام بێ شۆڕشی گوڵان، سڵاو له گیانی پاكی بارزانی رابه‌ری نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو و گشت شه‌هیدانی كورد و كوردستان، سه‌ری ڕێز و نه‌وازشیان بۆ دائه‌نوێنین .
بژی كورد، بژی كوردستان
شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان له سه‌ر خاك و نیشتمانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .