بۆچی پەكەكە شەری بەوەكالەت لەگەل ھەرێمی كوردستان دەكات .

بۆچی پەكەكە شەری بەوەكالەت لەگەل ھەرێمی كوردستان دەكات .

بۆچەندین سال دەچێت بەسوودوەرگرتن لەئەزموونی ھەرێمی كوردستان پەكەكە كوردستانی كردۆتەشوێنی جموجۆلی سەربازی خۆی ،بەمەش نائارامی وپشێویی دروست كردوە بەتایبەتی لەناوچەسنورییەكان دا ،لەكاتێكدا
ھەمووان كۆكین كەگۆرەپانی سیاسی وسەربازی پەكەكە هەرێمی كوردستان نییە، بەلكوشوێنی راسەقینەی خەباتیان باكووری كوردستانە ،بەلام جێگای ھەلوەستەیەدوای 40سال نەی توانیوەبستێك خاك لەباكوری كوردستان رزكاربكات ،تەنانەت وای لێھاتووەھزری نەتەوەیی لەتوركیابوونی نەمابێت ،بۆیەش بەھەرھۆكارێك بێت بوونیان لەناوخاكی كوردستان جگەلەوەی بوونەتەبەڵاوبارگرانی بۆسەرھەرێمی كوردستان تەواونایاساییشە ،چونكەوێرای جێ بەجێكردنی ئەجیندای دووژمنان بۆتێكدانی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ،ھۆكاری چولكردنی سەدان گوندوشاروشارۆچكە ن،
كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەرژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان دروستكردوەتەنانەت یەكێكەلەھۆكارەكانی زیاد بوونی رێژەیی بێكاری لەھەرێمی كوردستان .
ئەمەجگەلە پەلكێشكردنی سوپای توركیا بۆ دەستتێوەردان لە هەرێمی كوردستان و لەو ناوچانەی كە پەكەكە بوونی تێدا هەیە،
چونكەراستەوخۆ شەرەكەیان دەگواستنەوە بۆ نێو خاكی ھەرێمی كوردستان، لەكاتێكدائەم شەرە دوورونزیك ھیچ پەیوەندێكی بەھەرێمی كوردستانەوەنییە‌، بەلام به‌ خۆسه‌پاندن وبریاری تاك لایەنەیان پەكەكەچه‌ندین ناوچه‌ یان داگیركردووه‌ و ، حوكمی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كەن ، ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌رێمی كوردستانن.
لەچەندرۆژی رابردوودالەمیانەی بەدواداچونێكم بۆرەوشی جوتیارانی وخاوەن مەرومالات لەچەندناوچەێكی سنووری كەئەم سال نەیان توانیوەلەبەرسیاسەتی خۆسەپێنەروعینادی پەكەكەوجموجۆلەسەربازییەكان بگەرێنەوەسەرزێدی خۆیان لەخراپترین رەوش دانەوزیانی گەورەی مادیان پێكەوتووە،

بۆیەش داوایان دەكردپه‌كه‌كه‌ ناوچەكانیان جێبھێلن چونكە بوونیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاك وخەلكی هه‌رێمی كوردستان نییه‌.
مێژووسەڵماندوێتی ھەمیشە كێشەی گەلی كوردبەدیالۆگ ولێك تێگەیشتن چارەسەردەبێت نەك بەشەروئاژاوە ،سەرۆك مسعودبارزانی زۆرھەولی داكێشەی كوردلەباكووربەشێوەێكی ئاشتیانەچارەسەربكرێت ،بۆئەمەش زەمینەێكی باشی رەخساندتادەسەلاتدارانی توركیادەست بەگفتوگۆبكەن لەگەل پەكەكە،بەلام پەكەكە واز ی لەسیاسەتی چەوتی خۆی نەھێناوشكستی بەپرۆسەكەھێنا،

پەکەکە هیچ مافێکی لە هەرێمی کوردستان نییە. بەلام لەگەل ئەمەشدابویتەمایەی ماڵوێرانی بۆھەرێمی كوردستان ،بۆیەش حەقەبپرسین ، ئایا پەکەکە رێگا دەدات هیچ هێزێکی سیاسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیان نەک بوونی هەبێت، بەڵکو شەڕ بۆ بەرژەوەندی کوردیش بکات.
بەدلنیایەوەوولامەكەزۆربەروونی دیارە.
بۆیەش كاتی ھاتووە سنورێك بۆسیاسەتی چەوت وشەرفرۆشانەی پەكەكەدابندرێت .
تاچیتر نەبنەچه‌‌كێكی مه‌ترسیدار له‌ده‌ست وڵاتانی داگیر،لەماوەی چەندمانگی رابردوودا بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان تەقاندەوە‌، دواتریش زۆربێ شەرمانەبه‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ راگه‌یاند.
گەرئەمەشەرفرۆشتن نەبێت به‌ حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ده بێت چی بێت؟
دەبێت بەچ حەقێك كیشەو گرفت بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەن یان دەیانەوێت بە وەكالەت بۆ وڵاتێكی دیكە ئەم شەرەبكەن تەگەرە و كۆسپ بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكەن .
بەمەش زۆربەروونی دەردەكەوێت پەكەكە دژی دامەزراوە شەرعییەكانی ھەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیەتی،
بۆیە ش ئەركی ھەموولاێكەبەیەكەوە، رووبەڕووی سیاسەتی چەوتی پەكەكە ببینەوە، رێگە نەدرێت چیترپەكەكە پیلانی ھیچ وڵاتێك جێبەجێ بكات،
وێرای ئەمەش ھەمیشەپەیامەكانی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر راشكاوانەبووینە بۆ دۆخەی پەكەكە ، كە شەڕی براكوژی حەرام كردووە، بەلام ناكرێ ئەم پەیامەیە بقۆزیتەوە بێن شەربەھەرێمی كوردستان بفرۆشیت،
ئێستاش كاتیەتی پەکەکەبیرلەخۆیی وبەرژەوەندی بالای گەلی كوردستان بكاتەوەو رێز لە سەروەری ھەرێمی کوردستان بگرێت، تەحەدای دەسەڵاتی یاسایی ھەرێمی کوردستان نەکات، خۆی بەدوور بگرێت لە سەپاندنی ئیرادەیەی چەکداری بەسەر خەڵکی کوردستان .چیترشەری بەوەكالەت لەگەل ھەرێمی كوردستان نەكات .

Top