كای كۆن بە با ناكەم- بەشی یەكەم پەكەكەو سێبەری میت
ئەوەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو سیاسەتی پەكەكە پێیدا تێپەر دەبیت كار كردنە لە پێناو دەستەبەر كردنی سیاسەتی توركیا بە گشتی و میت بە تایبەتی.بەڵكوو باسكردن لەو بابەتە زۆر دژوار بیت و زۆرێك لە كوردانی نیشتمان پەروەر ئەوەیان بە خیاڵ دانەهێت ئاخۆ دەبیت لە سەر 1 بنەمایەك ئەو بابەتە بنوسم لە راستیدا داگیركارییەكانی توركییەو سیاسەتی كیش كردنی پەكەكەو جێگیر بوونە قەرەقۆلەكانی توركیا لە باشوور گەرانەوەیە بۆ هەنگاوە هەرەسەرەتاییەكانی پەكەكە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە.
یەكەمین كۆبونەوەی پەكەكە ،بێجگە لەوەی كە لە لای ((بەنداوی چۆبۆك)) بە شێوەی فەرمی بەسترا ،لە دیكمان كە ناوچەیەكی ئەنقەرەیە،بەرێوە چوو لەم كۆبونەوەیەدا كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.جەمیل بایەك كە ئێستا هاوسەرۆكی پەكەكەیە دەڵی: (( ئەو كۆبونەوەیە بە ئاكام گەلێك كە دەیەویست گەیشت یەكێك لە ئاكامەكان ئەوە بوو كە رێبەر پێشنیاری كرد بە مەبەستی بەرێوە بردنی گروپەكە كۆمیتەیەكی ناوەندی هەڵبژێردرێ تاكوو گروپەكە لە فۆرمی تاكەكەسی نەمینی.ئەم پێشنییارە قەبوڵكرا و لەم راستایەدا كۆمیتەیەكی ناوەندی هەڵبژێردرا.ئەم كۆمیتەیە لە سێ كەس پێك هاتبوو.رێبەر وە دوو جێگری ئەو,بەم پێییە هەڤال حەقی چووە ناو ئەم كۆمیتەیە و بوو بە جێگری رێبەر.جێگری دووەم كەسێك بوو بە نێوی قەمەر ئۆزكان ,ئەو پێشتر ئەندامی گروپێكی چەپ بە رێبەریی ئیبراهیم كایپاك كایا بوو.ئەوان گروپێكی شۆرەشكێربوون ،بەڵام هەر زوو كەوتنە بەر هێرشی دەوڵەت.ئیبراهیم دەستبەسەر كرا و زۆربەی كادرەكانی دیكە كوژران.ئیبراهیم لە گرتوخانەدا نامەیەكی نووسی كە لەودا هاتبوو: دەبێ هۆی ئەو زەبرەی كە لە ئێمەدرا لە دوایین پاسەوانەكە بپرسی.ئێمە نەماندەزانی ئەو پاسەوانە قەمەر ئۆزكانە.(1)ئۆجەلان دەڵێلە ئاپریلی 1977 كاتێك كە چووم بۆ كوردستان ،كۆبونەوەیەكمان گرت،كۆبونەوەكانی دێرسیم لە ژێرخانی مالێكی سێ نهۆمیدا بوو...رۆیشتین بۆ ماڵی ئەو (قەمەر ئۆزكان)دەمانەویست باس لەو بكەین كە چۆن دەكرێ چاڵاكی گریلایی بكەین، وردە وردە كارە پێویستەكانمان جێبەجێ كردبەڵام ئەو مرۆڤێكی مەترسیدار بوو، چونكە ئەو ئیبراهیم كایپاك كایا و هەڤاڵانی رادەستی دەوڵەت كردبوو.ئێمە ئەركمان پێدەسپارد كارەكانی تێكدەدا سیخوڕ بوو))(2)
لە راستیدا ئەوەی ئێستاو سیاسەتی پەكەكە درێژەی هەمان ئەو سیاسەتە یە بۆ داگیر كردنی سیاسەتی داگیركاری باشووری كوردستان.
(1)جمیل بایك،2006،لاپەرەی 101
(2)ئۆجەلان :2008 لاپەرەی 78 و 87
(3)جمیل كولاهی :پەكەكە پرۆژەیەك بۆ سرینەوەی بزوتنەوەی نەتەوەی كورد،2018