7ی حوزەیران رۆژە مێژوویەكە

7ی حوزەیران رۆژە مێژوویەكە

وەیسی سەعیدوەیسی
ئەمڕۆ 7ی حوزەیران یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.
كەلە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەرئەنجامدانی ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.
بریاری ئەنجام دانی ریفراندۆم دەسکەوتێکی تری مێژووییەلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەمان، دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا،
مایەیەی شانازییەبۆھەمووئەولایەنانەی بەشداربوون لەدەركردنی بریارەكە، بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ،بۆیەش ریفراندۆم وەك دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بەزیندووی دەمێنێتەوەتاكاتی خۆیی،
ریفراندۆم دەریخست گەلی كوردستان چی دەوێت ،بەدلنیاییەوە لێشی پەشێمان نین لەئاییندەشدالەسەردەرەنجامەكانی ریفراندۆمی 25-9-2017دەولەتی سەربەخۆیی كوردستان بنیاددەندرێت .

Top