فرمێسك: من ئەوینداری ئەم كەلتورەم

فرمێسك: من ئەوینداری ئەم كەلتورەم

خانمە گۆرانیبێژی كورد(فرمێسك حافز) چەند وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جلی كوردییەوە دەركەوتووە, هەروەها فرمێسك لەگەڵ بڵاوكردەنەوەی وێنەكان نووسیویەتی: بۆ دەبێ شانازی بە جل و بەرگ و كەلتوور و ڕەسەنایەتیم نەكەم و خۆمیان لێ بێ بەری كەم, سەیری جل جوانەكەم كەن كە چەندە لە میهرەبانی نزیكە, من ئەوینداری ئەم كەلتورەم, بەڵام بەداخەوە كەسانی دڵ ڕەش و ناحەز خەریكن تێكی ئەدەن و ئەوە دەبێتە هۆی دڵگرانی و پەشێویم, من خۆم زمان و كەلتور و نەتەوەكەم بەهیچ كەس و شتێك ناگۆڕمەوە, من ئافرەتێكی كوردم .

فرمێسك: من ئەوینداری ئەم كەلتورەم
فرمێسك: من ئەوینداری ئەم كەلتورەم

دوایین بەرهەمی هونەری فرمێسك بریتی بوو لەگۆرانی بەهار كە لەگەڵ گۆرانیبێژی دیاری باكوری كوردستان مەم ئارارات بە شێوەی دوێت بڵاوی كردەوە .

هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو گۆرانیبێژی كورد(شاباز زەمانی) لە پێكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی و فرمێسكی بڵاوكردەوەو واژووكردنی گرێبەستێكی هونەری لەگەڵ فرمێسك و كۆمپانیای (ZS) ڕاگەیاند كە شاباز خۆی خاوەندارێتی دەكات .

فرمێسك: من ئەوینداری ئەم كەلتورەم

ئاسۆ كاكەیی

Top