داهاتووی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵ بۆ ده‌وڵه‌تی کوردستان؟
هه‌ژموونی سیاسی کورد له چوار چێوه‌ی عێراق هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له ڕابردوو،
چونکه حکومه‌تی عێڕاق له‌و په‌ڕی بێ هێزی بووه له‌ڕووی گارکێڕی و له ڕووی سیاسی و له ڕووی سه‌ربازی کاتێک ویستوویه‌تی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کورد واژوو بکات بۆ دانپێدانانی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان، به‌شداری پێ کردنی کورد له به‌ڕێوه بردنی داموده‌زگاکانی وڵات و هێزه‌کانی سوپا به‌ڵام دواتر گه‌یشتووه به‌قۆناغێک توانیویه‌تی خۆ به‌ڕێوه ببات هه‌م له ڕووی کاگێڕی و هه‌م له ڕووی سه‌ربازی که‌وتۆته پلان بۆ دورخستنه‌وه‌یان به بیانوی گه‌نده‌ڵی و که‌مته‌رخه‌می له‌ئه‌رک
بۆ جێ به‌جێ نه‌کردنی مافه‌کانی گەلی کورد
بۆیە پێویستە كورد ئەمجارەیان لەقۆناغێك شەراكەت لەگەڵ عێراق بكات كەلەوپەڕی بەھێزی بێت كە دەبێ لەو ھەڵومەرجە بە ھەموو داواكانی ڕازی بێت تا خۆی قایم بكات
لە ئەژموونی سیاسەتە تەعریب كاریەكان بێ دەنگی ھەڵبژێرێ تا بگاتە ئەوەی كورد لە ھەموو دام ودەزگاكان جێگای خۆی بكاتەوە ھەم لە ڕووی سیاسی ناوەخۆیی و سیاسەتی دەرەوە بەشداری كردنیان لە كۆنفراسە نیودەوڵەتیەكان
بەتایبەت لە نێو ھێزەكانی سوپا زیاتر گرینگی بەلاوەكانمان بدەین ڕێگە خۆشكەریان بین بۆ دامەزراندنیان لە ڕێزەكانی سوپای عێراق و ھێزەكانی پاسەوانی سنور وھێزی ئاسمانی و ھێزەكانی تر بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بن بە جەنگ رووبەروو بونەوە ڵێرەدا پێویستە زۆرترین لاوەكانی كەركوك و دەشتی نەینەوا و جێ ناكۆكەكان بەشداریان پێبكرێت
بەمەش تادێت كورد دەتوانی لە نیو ڕێزەكانی سوپا بەرەو پێش بچێت بەمەرجێك بەبیرێكی كوردانەو بەزمانێكی عەرەبی بەرگری لەناوچەكانی ژێردەستەی عێراق بكات
ئەو ھەژموونە ئەمجارە با تاقی بكەینەوە گەر عێراق بەرەو لاوازی سیاسی و ئابوری و سەربازی ھەنگاوی نا
ئێمەش بژاردەی جیابوونەوە بخەینە بەردەستیان
روونە عێراق بەوھەنگاوە تێدەپەڕێ چونكە سروشتیەن عێراق لەرووی تایفی و مەزھەبی بەردەوام لەكێشە دایە سەرەڕایی دابەش كردنی ئابووریەكەی لەلایەن ھێزە چەكداریە ئاینیەكانی سەر بە ئیرانی شیعە مەزھەب