جێژنه‌ی قوربان!!!!
خوا یار بێت، سبه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می جێژنه‌ی قوربانه (جێژنه‌ی حاجییان)! لۆ ئه‌م ساڵ جێژنه له كاتێكدا دێت، كه له هه‌موو وه‌ختێك زۆرتر خه‌ڵك پێویستی به ڕێنمایی ته‌ندروستی زیاتره!!؟ ئه‌مه‌ش چونكه هه‌م له ووڵاتماندا پله‌ی گه‌رمی ڕوو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، وه هه‌م كه‌وتووینه ناو قۆناغی یه‌كه‌می شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا.
هه‌ر كاتێك جێژنه دێت، ئه‌وه وه‌بیرمان دادێت؛ ئه‌رێ كوو به‌شێوازێكی دروست جێژنه بكه‌ین؟ وه ته‌نانه‌ت جێژنه لۆ نوێكردنه‌وه‌ی بیر و ڕا و چاندنی تۆی خۆشی و فه‌ره‌حنایی و هێمنی و ئارامییه. له جێژنه‌دا، ده‌كرێت هه‌ندێك ڕێنمایی پزیشكی و ته‌ندروستی هه‌یه پیاده‌ی بكه‌ین، له‌وانه:
١. پێش جێژنه:ْ له كوردهواری خه‌ڵك پێش جێژنه به‌تایبه‌ت كابانهكانی ماڵ (دایك و خووشك و هاوسه‌ر و كچ)انمان ده‌كه‌ونه خاوێن كردنه‌وه‌ی ناو ماڵ و خانوو .... ئه‌وجا زۆربه‌ی كات، ئه‌وان مادده پاككه‌ره‌وه‌كان (موعهقهمهكان) به‌كار ده‌هێنن ده‌بێت ڕێنمایی بكرێن، كه له به‌كارهێنانی مقه‌یه‌ت بن چونكه هه‌م وورژێنهره لۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و لۆ هه‌یه به شێوه‌ی كاتی تووشی كۆخه و گه‌روو كڕانهوهیان بكات! وه یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه نه‌خۆشییه‌كه‌یان تیر بكات. به هه‌مان شێوه، ئه‌و ماددانه كاردانه‌وه‌یان له سه‌ر پێست هه‌یه لۆی هه‌یه سۆر بوونه‌وه، وه یان سۆتاندن یان ئاڵووشی له پێست دروست بكه‌ن.
٢. قوربانی كردن:
ا. سه‌رچاوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه: كوردهواری وه‌ك میلله‌تێكی موسڵمان هه‌یه‌تی هه‌موو ساڵ قوربانی ده‌كات، لێره‌دا له هه‌ڵبژاردن ئاژه‌ڵ و حه‌یوانه‌كه ده‌بێت چاو‌ڕێی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان. مرۆڤ و ئاژه‌ڵ زۆر نه‌خۆشی هاوبه‌شییان هه‌یه، كه له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ (zoonotic disease)، كه لۆی هه‌یه له ڕێگای ڕاسته‌وخۆ به به‌ركه‌وتن چ به‌ر ئاژه‌ڵه‌كه یان پاشماوه‌ی یان ده‌ست له گۆشته‌كه‌ی بدرێت، وه‌یان به شێوه‌یه‌ی ناڕاسته‌وخۆ (لۆ نموونه، كاتێك له ڕێگای تانكی سه‌ر بان بینراوه نه‌خۆشی پشیله ده‌گوازرێته‌وه)؛ وه‌یان له ڕێگای خواردن و خۆراك كاتێك گۆشته‌كه چاك ناكوڵێنرێت یان نابرژێنرێت، وه یان له ڕێگای خواردنه‌وه یان له ڕێگای مێشووله‌وه لۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
به‌وه له هه‌ڵبژاردنی ئاژه‌ڵه‌كه ده‌بێت له شوێنه ڕه‌سمییه‌كان و كه‌سی باوه‌ڕ پێكراو بكڕدرێت، وه ئاگاداری ئه‌وه بین؛ كه به قاچاغ له ووڵاتانی دراوسێ نه‌هێنرا بێت. ساڵی (٢٠٠٩ز) وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری عێراقی فیدڕاڵ هه‌ڵمه‌تێكی كووتانی ئاژه‌ڵی عێراقی دژی نه‌خۆشی گرانه‌تا ده‌ست پێكرد، ئه‌وه ده‌وری زۆری هه‌بوو؛ كه ڕێژه‌ی تووشبووان زۆر ڕوو له كه‌می بكات.
ب. قه‌ساب: هه‌موو ده‌م ده‌بێت قه‌ساب ناسراو بێت، وه هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت. وه هه‌روه‌ها له شوێنی تایبه‌ت به سه‌ربڕین یان له سه‌ربڕخانه بێت، وه نابێت له په‌نا و پهسیووگه بێت.
ج. كه‌ره‌سته‌ی سه‌ر بڕین: كه‌ره‌سته و چه‌قۆ و كێرد و ته‌ور داس و قه‌ناره ....هتد ده‌بێت خاوێن هه‌ڵگیرا بێت، وه ته‌نانه‌ت به مه‌واد و پاككه‌ره‌وه‌ی باش خاوێن كرابێته‌وه.
د. كاتێك قوربانییه‌كه سه‌ربڕا به‌س قه‌ساب ده‌ست له گۆشته‌كه بدات تكایه به ده‌ستی ڕووت ده‌ست له گۆشت مه‌ده‌ن، وه كابانه‌كان گۆشت چاك بشۆن.
قه‌ت حهزناكرێت هه‌ر حه‌یوانه‌كه سه‌ربڕا، ئه‌وا: گه‌رماوگه‌رم گۆشت لێ بنرێت!؟ به‌ڵكو باشتره گۆشته‌كه بخرێته ناوبهفرگره (سه‌لاجه) و شه‌و و ڕۆژه‌كی تێدا بێت چونكه ئه‌و پله گه‌رمییه نزمییه هۆكار ده‌بێت له له‌ناو بردنی زۆر له ڤایرۆسه‌كان.
٣. ڕۆژی جێژنه:
ا. خواردن: مرۆڤه‌كان له سه‌ر نان خواردن، ده‌بێت ئادابی خواردن پیاده بكه‌ن، به‌وه‌ی:
١. ده‌ست شووشتن پێش و پاش نان خواردن.
٢. خۆراك: چاك بجوورێت، له سه‌ر نان خواردن نه تووڕه بین و نه قسه بكه‌ین، به زه‌بری ئاو نان نه‌خورێت، پاش نان خواردن پاڵ نه‌ده‌ینه‌وه، هه‌تا دوو سه‌عات دوای نان خواردن میوه نه‌خورێت و چایه و بیبسی نه‌خورێته‌وه....
٣. موسڵمانان له كوردستان له جێژنه به‌یانی شیوو ده‌كه‌ن؛ له خواردن هه‌موو ده‌م مرۆڤ نابێت خۆی پشته‌وشار بكاته‌وه، نابێت بێتام بێت و ده‌بێت لچ و چڵێس نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی هیچ نهخۆشییهكییان نییه ئاساییه، كه چه‌ندی ده‌خۆن به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت كه له‌خۆ زیاتر نه‌خوورێت. هه‌رچی نه‌خۆش، ئه‌وا: نابێت جێژنه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێنمایی نه‌بێت.
مرۆڤ به‌گشتی له‌و گۆشتانه‌ی، كه چه‌ورییان زۆره به‌دوور بێت، وه هه‌روه‌ها له‌خۆی زیاتر نه‌خوات. زۆر جار كابانه‌كان (چه‌لاو) ده‌گه‌ل خواردن و شیوو داده‌نێن، ئه‌وا: هه‌روه‌ك له چێشتخانه‌كان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن به نان خواردن چه‌لاو بخورێت هه‌تا هۆكار بێت له ده‌ردانی زۆر ئه‌نزیم.
له ئێستادا ماستاو ده‌گه‌ل شیوو و نان داده‌نرێت، دوای نان خواردن ئاساییه ماستاو بخورێته‌وه به‌تایبه‌ت كه به هۆی ئه‌و بڕه ماسته‌ی تێدایه واده‌كات گه‌ده ئه‌نزیمی زێده‌تر ده‌ربدات. هه‌رچی سه‌باره‌ت به سه‌وزه و گیاوگۆره، ئه‌وا: پێش ده‌ست پێكردنی نان تهڕهیهك بخوورێت هه‌تا ببێته به‌رگر وله‌گه‌ل نان چه‌ندی كه‌ره‌ووز و بهقدهنووس بخوورێت یارمه‌تی هه‌رس كردنی خۆراك ده‌دات. هه‌رچی دوای نان خواردن هه‌تا دوو سه‌عات هیچ میوه و تهڕهیهك نه‌خوورێت.
ئاوێ سارد، دوای تێرخواردن له به‌یانی ڕۆژی جێژنه‌دا به‌تایبه‌ت دوای خواردنی گۆشتێكی چه‌ور حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی ئاوێ ته‌زی و بووزاو ناكرێت چونكه لۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نزیمه‌كان به ته‌واوی كاری خۆیان بكه‌ن پێویست ده‌كات پله‌ی گه‌رمی له (٣٧) پله‌ی سه‌دی نه‌هێنرێته خواره‌وه.
ب. شیرینی و چووكلات و پاقلاوه: له جێژنه‌دا زۆر نه‌خورێت چونكه هیچ مفای نییه! باشتره خه‌ڵك دید وته‌نانه‌ت میوانداری بگۆڕێت و له جیاتییان میوه و ته‌ڕه دابنرێت.
ج. بیبسی و شه‌ربه‌تی گیراوه: هه‌م ده‌گه‌ل نانی و هه‌م له كاتی سه‌ردانی هه‌تا بكرێت نه‌خورێته‌وه....
هه‌رچی قاوه و چایه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی، كه كافایینیان تێدایه لێی به‌دوور بن! خه‌ڵك هه‌یه یه‌كسه‌ر پاش نان چایه‌كی گه‌رم ده‌خواته‌وه هه‌تا بكرێت هه‌تا دوو سه‌عات دوای نان هیچ نه بخوورێت و نهبخوورێتهوه..... هه‌تا له كاتانیتریشدا و له میوانداری چایه و قاوه كه‌م بخوورێته‌وه...
د. جووله و وه‌رزش؛ وه‌ك ڕۆژانی پێشووتر جووله و حه‌ره‌كه و وه‌رزشت هه‌بێت.
ه. خه‌و؛ زۆر كه‌س له ڕۆژی جێژنه و به‌تایبه‌ت دوای نانی نیوه‌ڕۆ لێی پاڵ ده‌ده‌نه‌وه؟ له جێژنه و غه‌یری جێژنه و له هه‌ر كاتێك نابێت به دوو سه‌عات پێش نووستن له ئاو بترازێت نه هیچ بخوورێت و نه هیچ بخوورێته‌وه. باشتره له خه‌و به‌دوور بن.
و. جه‌می هێوارێ: باشتره خواردنێكی ساده و خه‌فیف به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هه‌رسكردنیان ئاسانه.
٤. مندڵ و جێژنه: دایكان و باوكان زۆر مقه‌یه‌تی منداڵانتان بن له جێژنه‌دا، وه به‌تایبه‌ت له:
ا. خواردنی سه‌ر عاره‌بانه و ده‌ستگێڕ.
ب. تۆپترهقه و گه‌مه‌ی هه‌نووكه هه‌یه، كه لۆی هه‌یه خۆیان زامدار بكه‌ن.
٥. نیوه‌ڕۆ تا عه‌سر: به هۆی گه‌رمای ئێستای مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌مان زۆر به حووجهته و سه‌ری كه‌چه‌ڵ دهسۆتێنێت به‌تایبه‌ت له كاتژمێر (١٠ -٤)ی عه‌سر، لۆیه له نه‌خۆشی برك لێدان و ڕۆژ بردن ئاگادار بن.
٭ جێژنه و كۆرۆنا: له هه‌نووكه‌دا ئێمه كه‌وتووینه ناو قۆناغی یه‌كه‌می شه‌پۆڵی سێیه‌می كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی هیندستان (كۆرۆنای هیندی) لێره بوونی هه‌یه، لۆیه: پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه‌كان بن؛ به‌وه‌ی هه‌تا ده‌كرێت سه‌ردانی یه‌كتری مه‌كه‌ن به‌ڵكو ئامێر و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی (ته‌له‌فۆن، فێسبووك، ئینته‌رنێت....هتد) به‌كار بێنن، ده‌ست جوان بشۆن، له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ته‌سك به‌دوور بن، ده‌مامك بكه‌ن، چاویلكه له چاو بكه‌ن، دۆقه و یه‌كتر ماچ كردن نه‌مێنێت، وه له ڕاوه‌ستان و دانیشتن ده‌گه‌ل یه‌كتری به لایه‌نی كه‌م شه‌ش پێ نێوانتان بێت، هه‌ستت كرد نه‌خۆشیت یان هه‌ڵامه‌ت و پهستیووت هه‌یه تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵك مه‌به.
تێبینی. ئاگاداری هۆشدای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ بن، كه ڕایگه‌یاند چه‌ند حاله‌تێكی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری تای خوێنبه‌ربوون له عێراقدا تۆماركراوه.