دینا لەسەر سڕینەوەی گۆرانی كەتانە دێتە دەنگ
(دینا)ی خانمە كۆرانیبێژی كورد گۆرانی(كەتانە)ی بڵاوكردەوەو بە چەند ڕۆژێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بەرهەمەكەی لادرا .
لە ئێستادا دەنگۆی سڕینەوەی گۆرانی (كەتانە)ی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (حەسەن زیرەك) بە دەنگی دینا بووەتە هەواڵی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان و بە چەندین شێوە باسی لێوە دەكرێت .
دوای ئەوەی كۆمپانیای (هێڵی دەنگ) بۆ كۆپی ڕایت كردنی هونەرو میوزیك ئەم بەرهەمەی لە چانێڵی یوتیوبی ئاوازدانەر (هەڵكەوت زاهیر) سڕیەوە, دینا دێتە وەڵام و لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە هەر بەرهەمێك 50 ساڵی بەسەردا بڕوات دەبێتە موڵكی گشتی .
لە درێژەی ڕوونكردنەوەكەی دینا هاتووە: بەپێی یاسای كوردستان وەك نووسراوە..دوای ووتنی هەر گۆرانییەك بە 50 ساڵ بە موڵكی گشتی و بۆ هەمووان هەژمار دەكرێ, بەپێی یاسا بەبێ هیچ كۆمپانیایەك یان كەسێك ناتوانێ خۆی بە خاوەنی موڵكی گشتی بزانێ .
ئاسۆ كاكەیی