بەم دواییە لە نووسینگەی تەفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە ، (3) كتێبی دكتۆر سیروان ئەحمەد قادر چاپ كراون

بەم دواییە لە نووسینگەی تەفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە ، (3) كتێبی دكتۆر سیروان ئەحمەد قادر چاپ كراون

بەم دواییە لە نووسینگەی تەفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە ، (3) كتێبی دكتۆر سیروان ئەحمەد قادر چاپ كراون و نووسەران پێیان ئاشنابوون، كتێبی یەكەم بە ناوونیشانی( گەشبینی لە ڕوانگەی ئیسلامدا)، نووسەر باس لە گەشبینی دەكات كە ڕووكردنە ژیانی دنیا بە ئومێدو هیواو گەیشتن بە ئاواتەكان  بێ گوێ دانە ئەو بەربەستانەی دێنە ڕێتان لە ناخۆشی و نەهامەتی و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەیان و دۆزینەوەی ترووسكەی ڕوناكی لەناو ئەو هەموو ناخۆشیانەدا، بە پشت بەستن بەو بڕوا و گومان باشییەی كە بەو خودای تاك و تەنیایە كە هەموو جیهان و بوونەوەرەكان لەژێر تواناو دەسەڵاتیدایە. كتێبی دووەم (ئەو پەیامانەی ئاراستەی ژیانمان دەگۆڕن)، تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە گرنگە موسڵمانان چیتر خۆیان بە شتە لاوەكییەكانەوە خەریك نەكەن، بەڵكو دەبێت ئەو كاتە بە نرخەیان لەپێناو سوودی دنیاو قیامەتیان سەرف بكەن، لە ڕووی خزمەت گەیاندن بە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بێ جیاوازی كردنی بیروباوەڕو هزرو مەزهەب و ڕەگەز و هەندێ شتی دیكە . كتێبی سێییەم( بنەماكانی خۆپارێزی لە نەخۆشی لە ڕوانگەی ئیسلام دا) نووسەر لەم كتێبدا باس لەوە دەكات كە ئایینی پیرۆزی ئیسلام كۆمەڵێك یاساو ڕێسای تایبەت بە تەندروستی و ساغ و سەلامەتیی جەستە دەستەبەر كردووە، بگرە زۆرێك لە دەقەكانی قورئانی پیرۆزو فەرموودە دروستەكانی پێغەمبەر(دخ) بە رلە 1440 ساڵ ئاماژەی بە پاك و خاوێنی دەكەن، بە جۆرێك شتێك نەماوە باس لێوە نەكرابێت.

دكتۆر سیروان ئەحمەد قادر خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە دیراساتی ئیسلامی- پسپۆری ورد- فیقهی ئیسلامی، هەروەها چەندین ساڵ پێشنوێژو وتاربێژ بووە لە كەركووك، جگە لەوەی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە. پیرۆزبایی لە نووسەر دەكەین و ئومێدی سەركەوتن و داهێنانی بەردەوامی بۆ دەخوازین.

Top