با له ڕۆژی جیهانی گه‌نجاندا ئاوڕێك له ژیانی گه‌نجان بده‌ینه‌وه
ڕۆژی ١٢ ئاب ۲۲ساڵ به‌سه‌ر رۆژی جیهانی گه‌نجاندا و رۆڵیان له كۆمه‌ڵگه‌دا تیپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م رۆژه ساڵی ١٩٩٩ له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ره‌سمیه‌تی پێداروه و وه‌ك رۆژێك بۆ گه‌نجان دیاری كراوه، كه تیایدا چالاكی جۆراوجۆر ده‌كرێ سه‌باره‌ت به رۆڵی گرنگی گه‌نجان له نێو كۆمه‌ڵگادا.
به‌داخێكی گه‌وره‌وه له كۆمه‌ڵگه ئێمه‌دا نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ گه‌نجان و ڕۆلیان له ئایینده‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌رچاو ناگیرێت، بگره له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ڕاگیراون،و ئۆردویه‌كی گه‌وره له له‌شكری بێكاری پێك ده‌هێنن و له بچووكترین حه‌ز و ئاره‌زووه ئینسانییه‌كانیان بێبه‌شن. ببینن به هه‌زاران گه‌نج و لاوی ده‌رچووی زانكۆكان هه‌یه چاویان له‌وه بڕیوه به‌رهه‌می ماندوو بوونی چه‌ند ساڵه‌یان ببینن و ده‌ستیان له كارێك گیر ببێت تا ژیانیانی پێ دابین بكه‌ن، به ئۆمیدی ژیانكردن و دامه‌زران به‌ڵام دایاننامه‌زرێنن پیان ده‌ڵین دامه‌زراندن وه‌ستاوه، كه‌چی له‌ولاوه به واسته‌و واسته‌كاری ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بیت ته‌عین ده‌كرێت. ئاو و كاره‌با و سووته‌مه‌نی كه سه‌ره‌تاترین پێداویستی ژیانه بووه به ئاواتێكی دوره ده‌ست، سه‌رباری هه‌ژاری بیمه‌ی بێكاری نییه، هه‌روه‌ك گه‌نجێك ده‌ڵێت “خه‌رجی كارتی مۆبایله‌كانیشمان ده‌بێت به‌قه‌رز وه‌ربگرین”، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ شۆێنێكی ته‌رفیهی و سه‌رگه‌رمی، وه‌رزشگای خۆرایی نییه كه كاته‌كانی ژیانی خۆیانی تیا به‌سه‌ر به‌رن، هه‌واڵێك له كۆرسی ڕاهینان وپیشه‌یی بۆ گه‌نجان نییه، گه‌ر داوای سه‌ره‌تایی ترین مافی خۆشیان بكه‌ن سه‌ركوت ده‌كرێن و ئازادی فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانیان پێشیل ده‌كرێت وماف و حورمه‌تی كه‌سایه‌تیان ده‌خرێته ژیر پرسیاره‌وه، یه‌خسیر كراون به فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژه ئینسانیانه. ئه‌مه جگه له چه‌ندین قه‌یدو به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه كه وه‌ك فه‌رهه‌نگێكی ده‌سه‌ڵاتداران كۆمه‌ڵگه كوردستانیان پێداپۆشراوه، له‌وانه ده‌ستگرتن به‌دین و نه‌ریته كۆنه‌كان كه سیاسه‌ت و ئیداره‌و كه‌لتووری كۆمه‌لگه‌یان پێی له قالب دراوه و دوره له یاسا‌و رێسایه‌كی مۆدریِن و ئینسانی .. زۆر جار هه‌ناسه‌سورا ده‌بین له بیستی كوشتنی ژنان به به‌هانه‌ی پوچی ناموسپه‌رستی وئه‌خلاقدا.. عه‌شق وسۆز و خۆشه‌ویستی كه به‌شێكی گرنگ و جیانه‌كراوه‌یه له هۆش وماهیه‌تی ئینسان، ده‌بینین گه‌نجانی ئێمه به كچ و كوڕه‌وه لێی بێبه‌شن .. گه‌نجێك ده‌ڵێت “چۆن بتوانم ژیانی هاوسه‌رگیری بنیات بنێم و لانه‌یه‌كمان هه‌بێت بۆ ژیانكردن كه هیچ ده‌ره‌تانێكم نییه” با حاله‌تی خۆكوژی و ئالوده بوون به‌ماده‌ی هۆشبه‌رو حاله‌تی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌ولاوه بوه‌ستێ و له‌ولاشه‌وه ژیانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار وبه‌رپرسان و ده‌ستو پێوه‌نده‌كانیان ده‌بیینین، كه كوردستانیان كردۆته فیرعه‌ونئاوایه‌ك وبه‌ملاوئه‌ولادا بۆ سه‌رگه‌رمی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه په‌خشده‌كه‌نه‌وه.
گه‌نج ولاوی كوردستان گه‌ر ئازاد نه‌بن و نه‌توانن به‌پێی مه‌یل وئاره‌زوو وئیراده‌ی ئینسانی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، چۆن ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌كۆمه‌ڵگه‌داو ده‌ور و نه‌خش ببینێت..كاتێك نه‌توانیت تواناكانی خۆی وداهێنانی و ووزه‌ی به‌كاربهێنێت، ئازاد نه‌بێت له موماره‌سه‌كردنی لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان وداهیناندا و هه‌زارو یه‌ك قه‌یدوبه‌ندی یه‌خه‌ی بگرێت .به‌دلنیایه‌وه نه ده‌توانێت به‌رهه‌می ڕه‌نجی خۆی كۆبكاته‌وه و نه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نیازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت و سوودی لی ده‌بینیت.
زیاتر له‌مانه‌ش ئه‌م دواییانه شه‌پۆلێلی گه‌وره له كۆچی گه‌نجان له كوردستان ده‌ستی پیكردۆته‌وه، ئه‌م شه‌پۆله‌ش له‌كۆچی گه‌نجان ” به پشتكردنه نیشتیمان وه‌یان سستبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نیو گه‌نجان”دا لێره و له‌وێ لێكدرایه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه بخریته سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی كه پاڵ به گه‌نجانه‌وه ده‌ینَت ڕێگه‌ی هانده‌ران هه‌ڵبژێرن .
ئه‌وه ڕاسته كه ئه‌مڕۆ له دنیادا دیارده‌ی په‌نابه‌ری كۆچكردن بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی، ئه‌مه‌ش به دڵنیایه‌وه هۆكاری واقعی خۆی هه‌یه. گه‌ر زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆین ئه‌و هۆكاری سیاسی وجه‌نگ و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامیییه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری به‌رێخراوه كافیه بۆ ئه‌وه‌ی تیبگه‌ین له دنیادا بۆ كۆچ وپه‌نابه‌ری روو له زیادبوونه. پێچه‌وانه‌ی قسه‌كه‌رانی بورجوازی و حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان كه نكوڵی له‌و راستیانه ده‌كه‌ن كه سه‌رمایه‌داران وسیسته‌مه‌كه‌ی له پێناو مانه‌وه زیادكردنی سوودو قازانجدا كردویانه‌ته هاوته‌مه‌نی به‌شه‌ریه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه، وه‌ڵامێكیشیان پێ نییه بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و و قه‌یرانی په‌نابه‌ران و كۆچكردوان به تایبه‌تی.. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه زۆر دریژ نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له عێراق و كوردستاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه‌ته قوربانی و شه‌ڕی خۆێناوی داعش و ئه‌و هێزه میلیشایایه كه به‌سه‌ر كێشمه‌كێشی جیهانی و ده‌وڵه‌ته زل هیزه‌كانی جیهاندا دابه‌ش بوون . خه‌ڵكی ڕێگایه‌كی دیكه‌یان نییه جگه له‌وه‌ی گیانی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و ملی ڕێگای قاچاغ و پڕ مه‌ترسی هه‌ڵبژێرن و ریسك به ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیانه‌وه بكه‌ن، تا ڕزگار یان بێت له‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی كه بۆیان داگیرساوه. به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجان به لیشاو له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته له ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه پێكهێنه‌رانه‌یه كه له‌نیو حكومه‌تی بنكه فراواندایه.
به‌ڵی هه‌ر سیاسه‌ت و كارنامه‌ی ئه‌م حزبانه‌و حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی كه بێ مافی وهه‌لاواردان و هه‌ژاری و بێكاریان كردۆته به‌شی زۆربه‌ی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان وگه‌نجانیشیان ناچاركردوه كه ئه‌گه‌ر بچوكترین بوار شك به‌رن ڕووله هانده‌ران بكه‌ن، ئه‌ویش له پێناو ده‌ستراگه‌یشتن به ئاره‌زووكانیان بۆ به‌دیهێنانی ئازادی ومافه‌كانیان بۆ نان په‌یداكردن ومانه‌وه‌یان. هه‌روه‌ك له میدیاكانه‌وه ئه‌م دواییانه بڵاو بۆوه ته‌نها ٥ سه‌ركرده‌ی كورد ٢٠٠ ملیار دۆلاریان كه‌ڵه‌كه كردووه جگه له موڵكه‌كانیان، به‌هه‌زاران ملیۆنه‌ر هه‌یه له كوردستاندا… بۆ ناكرێت كار یان بیمه‌ی بێكاری بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن. بۆ ناكرێت ده‌یان پرۆژه بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه كورستانی پی دابین بكه‌ن، بۆ ناكرێت ئاو و كاره‌بای ٢٤سه‌عاته‌ی پی دابین بكه‌ن، بۆ مه‌عاشی فه‌رمه‌نبه‌ران وكریكاران له كاتی خۆێدا دابین ناكه‌ن، ئه‌مه جگه له سه‌رمایه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له باجی سه‌رسنوور و شتومه‌ك و روسومات وده‌یان ئیمكانێتی ماڵی كه ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌م حكومه‌ت وحزبانه، به‌ڵام له‌ولاوه خه‌ڵكی كوردستان وگه‌نجان كارێكیان نییه وده‌یان پێداویستی ژیانیان له خواردن و پۆشاك كه‌س نازانیت ده‌بێت به‌چی دابینی بكه‌ن؟
هه‌قیقه‌ت ئه‌مه‌یه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌باری ئه‌منیه‌ت ئاسایشه‌وه له‌باری دابینكردنی ژیانه‌وه خۆشگوزه‌رانی و مافه‌كانی هاولاتیانی كوردستانه‌وه به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی ئومیدێكه كه ده‌توانیت گه‌نجان و خه‌ڵك به گشتی قه‌ناعه‌ت پێ بكات كه جێی نه‌هێڵن، ئه‌ویش نه‌هێشتنی ئه‌و جیاكاریه‌یه نێوان خێزانی فه‌رمانڕه‌واو زۆرینه‌ی هاولاتیانی كوردستان وئالوگۆرێكی بناغه‌یی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته به‌خواسته‌كانی گه‌نجان … گه‌ر ده‌مانه‌وێت چیتر گۆیمان له مه‌رگی به كۆمه‌ڵی ده‌ریایی هاوڵاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه نه‌بین گه‌ر ده‌مانه‌وێت چیدیكه جه‌رگی دایكانمان نه‌سووتێ، گه‌ر ده‌مانه‌وێت چیتر هاولاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌و گه‌نجانمان نه‌بنه خۆراكی ده‌ریاكان و نه‌كه‌و نیو گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان ودیپۆرت نه‌كرێنه‌وه و نا‌ئومێد نه‌كرین، وه‌رن با پیكه‌وه ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م برینه.وه‌رن پێكه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رپرس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لام به داخوازیه‌كانمان بداته‌وه. كۆمه‌ڵگه له بازنه‌ی كیشه‌یان له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌لامدانه‌وه به‌سیاسه‌تی ولاتانی درواسی وئه‌جنده‌كانیان رزگار بكه‌ین. كێشه‌كانی نێوان ئه‌م حزبانه به‌رنه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه و خۆشكردنی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان وچۆنیتی دابینكردنی ئه‌منیه‌ت وئاسایش مافه‌كانی خه‌ڵك، نه‌ك شه‌ڕی كورسی وده‌سه‌ڵات.
با له رۆژی جیهانی گه‌نجاندا ئومێدێك بخه‌ینه به‌رپێی گه‌نجان ئه‌ویش گۆڕینی دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، له ناوبردنی زه‌مینه‌كانی پاڵنانه به گه‌نجانه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه وهه‌لبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری. گه‌ر ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه‌ی ئێستا بگورێت بۆ هه‌ڵومه‌رجێك كه ژیان و ئارامی و مافه‌كانی تیا ده‌ستبه‌ر بێت گه‌نجان ده‌توانن پیشه‌نگی ئه‌و ئاڵوگۆڕه بن ئه‌ویش به قازانجی كۆمه‌ڵگه كوردستان. وه‌ك چۆن له‌ده‌ورانی ١٧ی شوباتدا گه‌نجان به‌شێكی سه‌ره‌كی وبه‌شدار بوون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالوگۆری ڕیشه‌یی و دژ به فه‌ساد و گه‌نده‌لی، بۆ داواكاری ئازادی ومافه‌كایان شه‌قامی سه‌رای ئازادییان ڕاوه‌شاند. گه‌نجان ده‌توانن و ئومێدی گه‌وره‌ی پێشره‌وین، ده‌توانن به‌شێكی گرنگ بن بۆ خه‌بات له پیناو ده‌رهێنانی كوردستان له‌م گیژاوه سیاسییه‌ی ئێستا، بۆ پشتیوانی له هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تێكی سكولار كه مافی هاوڵاتی بوون بۆ خه‌ڵكی كوردستان به ره‌سمی بناسێنیت، كوردستانێك كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی و ئایینده‌ی خۆیان بده‌ن، داهاتی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رجی خۆشگوزه‌رانی وئاسووده‌ی كۆمه‌ڵگه بكرێت، ڕێگه‌ی نه‌ده‌ین له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وكورسییه‌كانیان كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌رووی شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و سیمای شاری كۆمه‌ڵگه كوردستان بشێوێنن.. وماف و سه‌رجه‌م ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له فراوانترین ئاستدا جێگیر بكرێت. ئه‌مه بكه‌یه‌نه هه‌وێنی ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر و ئازاد و خۆشگوزه‌ران.