له ساڵرۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 75ساڵ مێژوو و ئایینده، 16ی ئاب یادێكی مه‌زن و گرنگه
16ی ئاب ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وێنی به‌رهه‌مهێنانی مێژوویه‌كی پڕشنگداری دره‌وشاوه، و ده‌ركه‌وتنی ئاسۆ و دروستبوونی هیوای میلله‌تێك و داگیرساندنی ژیله‌مۆی كوردایه‌تی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری و ژێرده‌سته‌یی بوو.
16ی ئاب یادێكی گرنگه، له‌م یاده‌دا له پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان، ئاڕاسته‌ی مێژوو گۆڕا و ڕه‌وتی مێژوو به‌ره‌و لوتكه ڕێگای گرته‌به‌ر، ئه‌وكات نه‌ته‌وه‌ی كورد به ده‌ست ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه ده‌تلایه‌وه، ئه‌و وه‌خته شوێن پێی هاوپه‌یمانییه‌تی ده‌ولی له ناوچه‌كه‌دا، كه كورد له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕه‌كه‌ی شوێنێكی بۆ خۆی شك نه‌ده‌برد، له‌م كاته‌دا پارتی دیموكڕاتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی بارزانیی باوك، وه‌ك فریادڕه‌سێك دامه‌زرا.
دامه‌زراندنی پارتی وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان و له جێگه‌ی نائومێدی هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به‌خشی به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد و مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی پێ ناساندینه‌وه، بوو به مه‌شخه‌ڵ و قه‌ڵخانێك بۆ ڕه‌دی غه‌دری مێژوو وغه‌دری دوژمنان وهێزه گه‌وره‌كانی پێدرایه‌وه، كه سه‌یری مێژووی پڕ سه‌روه‌ری پارتی دیموكڕاتی كوردستان ده‌كه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م حزبه له خه‌باتی به‌رده‌وامیدا له چه‌ندین وێستگه‌ی گرنگی مێژوویی و خوێناویدا گوزه‌ری كردووه، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا قوربانی گرانبه‌های داوه و هه‌میشه له‌لایه‌ن نه‌یارانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م تێكۆشانی حه‌ق و ڕاستی ئه‌م حزبه دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌حیكمه‌ت و لێهاتوویی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و به‌ئازایه‌تی و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پیلان و كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه سه‌ركه‌وت و پیلانه‌كانیان بوونه بڵقی سه‌رئاو و فه‌شه‌لیان پێهاتن، كاریزمای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوو و ئێستادا كاریگه‌ری هه‌بووه به‌دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا كاریگه‌ری زیاتری خۆی ده‌بێت، ئه‌ویش له ده‌ربازكردنی گه‌لی كوردستان له ڕووداو و قۆناغه سه‌خته‌كان و بۆ گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی سه‌رفرازی و كه‌ناری ئارامی، چونكه ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌ش به‌ش و غه‌درلێكراوی وه‌ك كورد، ژیانێكی پڕ به‌هایه و بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردیش گیانێكی پڕ له مه‌سئولیه‌تی ده‌وێت، ئه‌م ژیانه به پارتی و ڕێبازی بارزانی گرێ دراوه، هه‌ڵوێسته‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و پارتیمان ده‌رباره‌ی دۆزی كورد و جوگرافیای كوردستان جێگه‌ی فه‌خر و شانازی و سه‌ركه‌وتنمانه، دوای 75 ساڵ له دامه‌زراندنی پارتی و دوای ڕووخاندنی كۆماری كوردستان، وێستگه‌یه‌كی گرنگ و مێژوویی بۆ گه‌لی كورد هاته پێش و ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌یه‌كی زۆرباشی بۆ ڕه‌خسا، جه‌نابی سه‌رۆك بوو به سه‌ركێش و ڕه‌مزی ڕیفراندۆم و توانی ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره و مێژووییه بۆ كورد به‌ده‌ست بهێنێت و له پڕۆسه‌یه‌كی ئازاد و دیموكڕاتیانه‌دا به‌گوێی دونیای دادا كه گه‌لی كورد ویستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی كه ماف و حه‌قێكی ڕه‌وای میلله‌تانه، ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه مه‌زنه له ئێستا و داهاتوودا بووه به چه‌كێكی كاریگه‌ر و تاپۆیه‌كی ڕه‌ش به‌ده‌ستی گه‌لی كورده‌وه، هه‌ر ئه‌و خه‌بات و مێژووه پڕشنگداره‌یه كه پارتی كردووه به سه‌نگێك له مه‌یدانی كاری سیاسی‌دا كه وه‌ك حزبێكی باڵای گرنگ و خاوه‌ن بڕیار له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه حیسابی له‌سه‌ر ده‌كرێت. له‌م یاده به خوێندنه‌وه‌ی مێژوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئایینده‌ی گه‌لی كورد له ده‌ستێكی ئه‌مین دایه، له ده‌ستێكی كۆڵنه‌ده‌ر و ماندوونه‌ناس و موساوه‌مه نه‌كردن له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. له‌م یاده‌دا سڵاو له‌گیانی پاكی بارزانیی باوك و دامه‌زڕێنه‌ر و سیمبولی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورد.