گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان
گرنگیدان به هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه، وه‌كو دیاره له سه‌رده‌می ئێستا كه پێی ده‌گوترێت سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و پێشكه‌وتن وسه‌رده‌می دیبلۆماسی، بۆیه هه‌ر وڵاتێك سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی دیبلۆماسییه‌كانی به‌هێزبن ئه‌و وڵاته به‌ره‌و پێشتر ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكه شوێن كه ئارامه‌و له‌وپه‌ڕی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیی ونه‌ته‌وه‌یی فه‌راهه‌نگه‌و بگره بۆته لانه‌ی لێقه‌وماوان و ئاوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕاست وخواروی عیراق و ئاواره سورییه‌كان و به‌شێك له هاوڵاتیانی كورد كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئێران له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) و خه‌لیفه‌كان په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی هه‌بووه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی جیاوازی بیر‌و ڕاش هه‌بووه یاخوت كێشه‌ش هه‌بووه، سه‌ره‌نجام پێكه‌وه‌ژیان گرنگ بووه، نموونه وه‌فدی هیجران .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان بۆته جێی بڕیاردان له گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نموونه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ به‌غدا و دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كات و موسڵ به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه نه‌ك به به‌غدا، هاتنی ئیمانوێل ماكرۆن به‌و گه‌رموگوڕی و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شوفێری كردنی ماكرۆن و پیاسه‌یه‌كی شه‌وانه له چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا متمانه‌ی زۆری به ئاسایشی هه‌ولێر هه‌یه و ئه‌و په‌ڕی دۆستانه‌یی خۆی بۆ گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه، هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاو له گۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی خۆی دووپات كرده‌وه‌و به‌لێنی دا كه هیج كات هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نیا جێ ناهێلێت، به‌لگه‌ش بۆ ئه‌م قسانه‌ی له چه‌ندین جار كه گه‌لی كورد كه‌وتونه‌ته بارێكی خه‌راپ وڵاتی فه‌ره‌نسا فریای كه‌وتوون، بۆ نموونه له‌كاتی شه‌ڕی داعش و دواتر له دوای ڕیفراندۆم كوردستانی پاراست له ده‌ستی توركیا‌و ئێران وعیراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بوو بۆ وڵاتانی ئیقلیمی كه ئێمه دۆستی كورد‌و كوردستانین، دواتر چاوپێكه‌وتنی به بنه‌ماله‌ی شه‌هید هوجام وژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه خوێنی شه‌هیدان به‌هه‌ده‌ر ناچێت و ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ش به‌هیج كه‌س ناشاردرێته‌وه .
دواتر سه‌ردانس سه‌رۆك بارزانی كرد ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ دووپات ده‌بێته‌وه كه سه‌رۆك بارزانی له دیدی وڵاتانی زلهێز وه‌كو مه‌رجه‌عی باڵای كورد ته‌ماشا ده‌كه‌رێت و بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ناتوانرێت گۆڕانكاری له عێراق وناوچه‌كه بكه‌ن، بۆیه هاتنی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی وڵاته زڵهێزه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگی و تایبه‌ت مه‌ندی زۆری هه‌یه.
هاوكات چه‌ند بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌ركراوه له قازانجی كورد بووه له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه پێشنیار‌و پشتگیری ته‌واوی لێكراوه، هه‌روه‌ها له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی فه‌ره‌نسا سوپاسی پێشوازیه‌گه‌رمه‌كه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد
و خۆشحالی زۆری خۆی ده‌ربڕی به دیداری سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مسرور بارزانی.
مه‌لا ره‌عد ئۆمه‌ربلی