(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە
![(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە](https://www.gulanmedia.com/public/images/posts/20210903103503_original_25.webp )
خانمە گۆرانیبێژی كورد(شاناز زاهیر) وازهێنانی خۆی لە كۆمپانیای(NZ production)ڕاگەیاند كە گۆرانیبێژو میوسیزیان(نەوید زەردی) خاوەندارێتی دەكات .
شاناز زاهیر لە نوێترین پۆستیدا لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە هەموو گرێبەستەكانی لە كۆمپانیای (ئێن زێد پرۆدەكشن) هەڵوەشاندۆوتەوە .
لەمبارەیەوە شاناز نووسیویەتی: من ئێستا هیچ گرێبەستێكم لەگەڵ كۆمپانیای (NZ production)نەماوەو كۆتاییم پێهێنا, بەمەبەستی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەش 8 گۆرانی ئەلبۆمەكەم لە بەڕێزیان كڕیوەتەوە واتا ئێستا بوون بە بەرهەمهێنانی خۆم, سوپاسیان ئەكەم كە هاتن پێشنیاری كاركردنیان بۆ من كرد, كە چەند كارێكی جوانمان لەوماوەیەدا پێشكەش كرد .
ئاسۆ كاكەیی
![(شاناز زاهیر) لە كۆمپانیاكەی نەوید زەردی جیابوویەوە](https://www.gulanmedia.com/public/images/posts/20210903104024_big_770x552_19.webp )