عێراق دەستی بەهاوردەكردنی هێڵكە كردوو چاوەڕوان دەكرێت لەبازاڕەكانی كوردستانیشدا نرخی هێلكە كەم بێتەوە

عێراق دەستی بەهاوردەكردنی هێڵكە كردوو چاوەڕوان دەكرێت لەبازاڕەكانی كوردستانیشدا نرخی هێلكە كەم بێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوای بەرزبونەوەی نرخی ھێلکە لە بازارەکانی عێراق دەست دەکرێتەوە بە ھاوردەکردنی ھێلکە ئەوەش لە پێناو رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخەکەی و پرکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکراشیکردووە، ھاوردەکردنی ھێلکە کاریگەری نابێت لەسەر بەرھەمی ناوخۆ بەڵکو وەزارەتی کشتوکاڵ گرنگی زیاتر بە کیڵگە پەلەوەرییەکان دەدات تا لە داھاتوودا بەرھەمی ناوخۆ زیاد بێتەوە و بگاتە خود بژێوی
لەلایەكی دیكەوە نرخی هێلكە لەبازاڕەكانی كوردستانیش بەرزبووەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ هێنانی بەرهەمی هێلكە لەدەرەوەی وڵات نرخی هێلكە لەبازارەكانی كوردستانیش دابەزێت.

Top