وتەبێژی حكومەتی كوردستان: ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت

وتەبێژی حكومەتی كوردستان: ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە بودجەی ساڵی 2022ی عێراق پێداگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە 29/9/2021ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند كە ناردنی 200 ملیارەکە لە بەغداوە پەیوەستە بە کارەکانی هەردوو حکومەت(هەولێر و بەغدا) بە تایبەت كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی کوردستان و عێراق بەردەوامن لەم چوارچێوەیەدا و ئەم 200 ملیارەش وەکو پێشینە بەردەوام دەبێت.
هاوكات جوتیار عادل ئاماژەی بەوەدا كە لە بودجەی ساڵی 2022ی عێراقدا پێداگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە. هەروەها ئاشكراشی كرد کە هەفتەی داهاتوو وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان کۆدەبنەوە.

Top