لە گەردەلولی شاهیندا... تەرمی ماسیگرێكی بێ سەروشوێنی ئێران دۆزرایەوە

  لە گەردەلولی شاهیندا... تەرمی ماسیگرێكی بێ سەروشوێنی ئێران دۆزرایەوە

 

 

گەردەلولی شاهین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و دەریای عوممان لە هەردوو وڵات بەلایەنی کەم 12 کەسی کوشتووە و ژمارەیەک ماسیگریش بەهۆی چڕتربوون وهەڵچوونی لافاوەكە لە  دەریای عوممان بێسەروشوێن بوون.

بەرپرسانی عوممان دەڵێن: تەرمی پیاوێکیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی چڕبوونەوەی ئاوی لافاوەوە لەلای ئۆتۆمبێلەکەی بێ سەروشوێن بووە، منداڵێکیش لەو وڵاتە  خنکا.

ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لەم ئەم دیوی ئاوی ئێران تیمەکانی ڕزگارکردن تەرمی ماسیگرێکیان دۆزیوەتەوە کە لە چەند ڕۆژی دوواییدا پاش سەرەتای گەردەلوولی شاهین لەگەڵ چوار کەسی دیکە بێ سەروشوێن ببوون،  ئێستا نیگەرانییەکان زیادیان کردووە کە ماسیگرەکانی دیكە هەمان چارەنووسیان هەبێ.

عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: کە پێنج ماسیگری دیکە بێ سەروشوێن بوون و لە زریانەکەدا گیانیان لەدەستداوە، گوتیشی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ئاگادار دەكەینەوە ڕوو لە شوێنی سەلامەت بكەن تا دۆخەكە ئارام دەبێتەوە،  خەڵکی ناوخۆی پارێزگای سیستان و بەلووچستانیش توانیان 11 ماسیگر لە مردن ڕزگاربکەن.

بەرپرسانی ناوخۆی ئێران دەڵێن: خێرایی زریانەکە گەیشتووەتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەرچۆنێک بێت، چڕی گەردەلوولەکە لە کەناراوەکانی عوممان بەهێزتر بووە و تەنانەت خێرایی 150 کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا تۆمار كرد.

ئاژانسی کەشناسی هیندستان دەڵێت: گەردەلوولەکە لاواز دەبێت و ئێستا بۆ 90 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دابەزیوە.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی عوممانی وێنەی لافاوی لە سەر ڕێگا و دۆڵەکان و شوێنەكانی دیكە پەخش کردووە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە  و نیگەرانی خەڵك لە وڵاتەکەدا،  لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای عوممان ڕەشەبا و لافاوی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات ئیمارات دانیشتووانیان ئاگادارکردۆتەوە کە زریانەکە بەر ئەو وڵاتەش دەکەوێت و هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بچووکەش لە کەناراوەکانی کەنداو ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە قوربانیدان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top