دوایی چه‌ندین ساڵ دابڕان له وه‌رزشیی كوردستان جارێكى تر سلێمانى گه‌ڕایه‌وه
دوایی چه‌ندین ساڵ دابڕان له وه‌رزشیی كوردستان جارێكى تر سلێمانى گه‌ڕایه‌وه
به بڕیارێكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان یانه‌ى وه‌رزشیی سلێمانى له خولى پله سێ یانه‌كانى كوردستان سه‌رخرایه‌وه بۆ خولى پله‌یه‌كى كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى تر‌ى شاره‌كانى كوردستان، ئه‌م بڕیاره‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان جارێكى تر هیوایه‌كى نوێی بۆ یانه‌ى سلێمانى و و وه‌رزشیی شاره‌كه گه‌ڕاندوه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى ئه‌م بڕیاره كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی سلێمانى كه‌وتوونه‌ته خۆیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى تیپه‌كه و مۆركردنى چه‌ندین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى شاره‌كانى كوردستان، سلێمانى ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى خولى كوردستان و بگه‌رێته‌وه ریزى یانه گه‌وره‌كانى و هه‌وڵ بۆ خولى عێراقیش ده‌دات، له‌م باره‌شه‌وه به‌همه‌ن غه‌تریب به‌رپرسی راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشیی سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: پلانى ئێمه ئه‌وه‌یه ئێستا به‌شدارى خولى پله یه‌كى كوردستان بكه‌ین، دواتر خۆمان بگه‌ینه خولى نایابى كوردستان، بۆیه ده‌مێ: بوو هه‌ستمان ده‌كرد وه‌رزشیى شارى سلێمانى له بۆشاییه‌كى گه‌وره‌دایه، ناوێكى گه‌وره‌ى وه‌كو سلێمانى مه‌نتقی تێدا نییه له خولێكى كوردستان نه‌بێ، ئامانجى ئێمه گه‌یشتنه به خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، دواتریش به‌هه‌مان شێوه به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ین و پلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بگه‌رێنه‌وه خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی چۆن یانه‌ى نه‌ورۆز هه‌یه به‌هه‌مان شێوه یانه‌ى سلێمانیش هه‌بێ و یانه‌كان زیاد بێت بۆ شارى سلێمانى، له باره‌ى قه‌یرانى دارایش گوتى" سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه هه‌موو یانه‌كان به‌ر له خوله‌كان باسى گرفتى دارایى ده‌كه‌ن، ئێمه به‌و سه‌رچاوه داراییه ناوخۆییه‌ى یانه‌كه‌مان كه له‌به‌ر ده‌ستمانه گرێبه‌ستمان كردوه كه گرێبه‌ست و مووچه‌ى ره‌مزین، كۆمه‌لێك یاریزان به‌هۆى ناوی سلێمانییه‌وه پاشه‌كشه‌ى زۆریان له مافی خۆیان كردوه بۆ خاتری ناوی شارێك ته‌نیا هیوایان گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزشی ئه‌و شاره‌یه بۆ لوتكه‌ى وه‌رزش، هه‌مووكات گرفتمان هه‌بووه وه‌كو دارایی، به‌ڵام به‌م داهاته ناوخۆییه‌ى یانه‌كه هه‌وڵمان داوه تیپێكى تۆكمه دروست بكه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كانى كوردستان وعێراق، به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین ئاستى یانه‌كه به‌ره‌وو پێش ببه‌ین و خزمه‌تى زیاترى وه‌رزشیی ئه‌و شاره بكه‌ین و یانه‌ى سلێمانى ئاست وئه‌نجامى باشترى هه‌بێت.
كارزان كانه‌بی