سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی ئاماژەیە بۆ وەفاداری کوردستانیان بۆ ڕێبازی بارزانی

سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی ئاماژەیە بۆ وەفاداری کوردستانیان بۆ ڕێبازی بارزانی

 

لەکاتێکدایادی یەک سال تێپەربوون بەسەرسوتاندنی بارەگای لقی (٥)پارتیمان دەکردوەکەسالێک بەرلەئێستالە١٧-١٠-٢٠٢٠لەلایەن ژمارەێک لەنەیارانی پارتی سوتێندرا،ماییەی خۆشحالیەلەھەمان بەروار پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد بەبەدەستھێنانی (٣٣)کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ، بەمەش پارتی وەک حزبی یەکەم لەسەرئاستی ئیراق وکوردستان مایەوە،ئەم سەرکەوتنەیەنیشانەی وەفاداری کوردستانیانە بۆڕێبازی بارزانی وگەواهیدانێكى ڕاستگۆیانەی گەلی کوردستانە بۆ متمانه‌ و سەلماندنی پێگەی پارتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق،کەئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی پارتی زیاتر دەبێت بۆخزمەتکردنی کوردستانیان ، دەبێت پارتیش لە ئاستی ئەو بڕوا ومتمانەیەدا بێت کە خەڵکی کوردستان پێیان بەخشیوە.وەک ھەمیشەبەرگریکاری سەرسەختی مافە دەستورییەکانی هه‌رێمى كوردستان بیت...

گرنگەلایەنەکان لەبەغدایەک رێزو یەک دەنگ بن،بەجیازیان بەگەلی کوردستان دەکەوێت،لەرابردووداھەمیشەپارتی جەختی لە سەریەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان کردوە، بۆ ئەوەی سەنگی كورد بەھێزبێت و مافەكانی خەڵكی كوردستان لە رێگەی دەستووری ھەمیشەیی ئێراق بەدەستبێن و بەھیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكرێت.
راستەعێراق لە پیکهاتە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، بەلام نابێت مامەڵەی کوردستان لەگەڵ بە‌غدا بە کورسی بێت، ئەگەرچی نەتەوەی دووەمینین لە عێراقدا، بەلام
دەستووری ھەمیشەیی ئێراق لەسەربنەماکانی رێککەوتن و هاوسەنگی و بەشداری راستەقینە پێک ھاتوە،بۆیەئەگەر هەموولایەنەکان پێکەوەبن بەهێزتردەبن و ،دەتوانن داکۆکی لەمافەکانمان بکەن، ئەگەر جیاجیا بن ،زەرەرمەنددەبین، تابەئەمرۆدەگات کێشەی گەلی کوردستان لەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە،چونکەئەوانەی بەعس ئاسابیردەکەنەوە ھێشتاماون ، ھەرسێ بنەماکانیان پەراوێزخستوە...

بۆیەش پێویستەلایەنەکانەکوردستانیەکان بەیەکدەنگی ھەنگاوبنێن،تا بەسەرزۆرگرفت سەربکەوین ودەسکەوتی گەورەش بەدەستبھێنین ،لەرابردوودا گەلێک نموونە ھەیە،کاتێک لایەنەکان یەک رێزوتەبابووینەچ دەسکەوتێک بەدەست ھاتوون ،بۆیەش لەم قۆناغەدا یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا گرنگ وپێویستە...

Top