ئایا دەتوانیت ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگریت ئەگەر نەخۆشیی ڕۆماتۆیدیی جومگەكانت هەبێت؟

ئایا دەتوانیت ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگریت ئەگەر نەخۆشیی ڕۆماتۆیدیی جومگەكانت هەبێت؟

 ئەگەر نەخۆشیی ڕۆماتۆیدی جومگەكانت هەبێت، ئەوا پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نیشانەكانی نەخۆشییە درێژخایەنەكەت توندتر دەبن، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە كە سوودەكانی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گرنگترن لە توندبوونی نیشانەكانی نەخۆشیی ڕۆماتۆیدی، واتە پێویستە كە ڤاكسین وەربگیرێت. ئەمە سەلمێنراوە كە كاردانەوەی لەشی هەر كەسێك بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا لە كەسێكی دیكە جیاوازە، ئاماژە بەمەش كراوە كە گەلێك لە تووشبووان بە ڕۆماتۆیدی جومگە، كاردانەوەی جیاواز بەرانبەر بە ڤاكسینی كۆرۆنا پیشان دەدەن لە ڕووی توندبوون، یان گۆڕانی نیشانەكانیان، بەڵام بەگشتی مەترسییەكی ئەوتۆ بۆ تەندروستییان پەیدا نابێت. جگە لە ئەگەری توندبوونی نیشانەكانی ڕۆماتۆیدی جومگەكان پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و جگە لە زیانە لابەلاكانی ڤاكسینی كۆرۆنا، وەكو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و ئازاری ماسوولكە و هەستكردن بە ماندووبوون، هەندێك جار ئاوسانی لیمفە گلاندەكان Lymph glands بەدی دەكرێت، بەڵام بەگشتی ئەم نیشانانە ماوەكورت و بێ مەترسین و دەتوانرێت كە دەنكی پاراسیتۆڵ، یان برۆفین بەكاربێن بۆ سووككردنی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرمیی بەرزی لەش. ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی ڕۆماتۆیدی جومگەیان هەیە، پێویستە كە ئاگاداری دكتۆر بكەنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێكخستنی كاتی وەرگرتنی دەرمانەكانیان لەگەڵ كاتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

Top