ئایا منداڵ تووشی گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19 دەبێت؟

ئایا منداڵ تووشی گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19 دەبێت؟

بە پێی ڕاپۆرتەكانی سەنتەری ئەمەریكی بۆ كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، گۆڕاوی جۆری دێلتای كۆڤید19 زیاتر لە دوو هێندەی گۆڕاوەكانی پێشوو توانای خێرا گواستنەوەی هەیە و، وا پێدەچێت كە نیشانەكانیش قورستر بن لەو تووشبووانەی كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، تەنانەت لە منداڵانی تووشبوودا. بە پێچەوانەی جۆرە گۆڕاوەكانی پێشووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە منداڵ زۆر بە كەمی، یان زۆر بە سووكی دوچاری دەبوو و زوو چاك دەبووەوە، جۆری گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی مندڵ هەیە، بەتایبەتی لە تەمەنی ژێر 12 ساڵیدا، كە هێشتا ڤاكسینیان بۆ بەردەست نەبووە. لەبەرئەوەی كە زۆربەی منداڵان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەنەگرتووە، بۆیە دەكەونە ژێر ڕیسكی گەوری تووشبوون بە كۆڤید19، بەتایبەتی گۆڕاوی جۆری دێلتا، گرنگترین نیشانەكانی گۆڕاوی دێلتای كۆڤید19 لە منداڵدا بریتین لە: سەرئێشە،كڕانەوەی قوڕگ، زیادبوونی دەردراوی لووت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هێلنج و سكچوون، بەڵام كۆكە و نەمانی هەستی بۆن كەمتر بەدی دەكرێن.

Top