سومەیە ئەلخەشاب: بەهۆی براندزەوە دەناڵێنین

سومەیە ئەلخەشاب: بەهۆی براندزەوە دەناڵێنین

لە تویتێكی سەرنجڕاكێشدا خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری سومەیە ئەلخەشاب نووسیویەتی: «ئێمە گرێیەكی دەروونیی گەورەمان هەیە، كە پێی دەڵێن گرێی (براندز)، كاتێك ئێمە شتێك دەكڕین، بۆ نموونە جلوبەرگ، كاتێ پێمان دەڵێین ئەو جلوبەرگەت پیرۆزە، لە بەرامبەردا لە جیاتی ئەوەی بڵێن سوپاس، یەكسەر دەڵێن ئەمە فڵان بڕاندە».

لە تویتێكی دیكەدا سومەیە بە رەسمی داوای مۆڵەت و تاقیكردنەوەی منداڵبوونی كردووە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت، لەم بارەوە دەڵێت: «من داوا دەكەم هەر كەسێك بیەوێ منداڵی ببێت، پێشتر بچێت تاقیكردنەوەیەك ئەنجام بدات و، تێیدا فێرە هونەری منداڵ بوون و بەخێوكردنی بكرێت، بۆ ئەوەی بزانڕێت ئایا ئەمانە شیاوی ئەوەن رۆڵی دایك ببینن، یان دەتوانن نەوەیەكی درووست پێشكەش بە كۆمەڵگە بكەن؟».

سومەیا دەربارەی ئەوانەی لە تاقیكردنەوەكەدا دەرناچن دەڵێت: ئەوانەی كە ناتوانن لە تاقیكردنەوەكەدا سەركەوتوو بن، پیویستە چەند كۆرسێكی مەشق وەربگرن، تا ئەو كاتەی سەردەكەون و دەبنە كەسێكی شیاو، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زوڵم لە منداڵەكانیان نەكەن.

سەرچاوە:گولولی

Top