ئەنجلینا جۆلی: بڕیاری جیابوونەوە لە براد بێت ئاسان نەبوو

ئەنجلینا جۆلی: بڕیاری جیابوونەوە لە براد بێت ئاسان نەبوو

لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (The Guardian)خانمە ئەكتەر ئەنجلینا جۆلی دەڵێت، ئەو لەو كەسانەیە كە بە ئاسانی بڕیار نادات، بەتایبەتی ئەگەر بڕیارەكە چارەنووسساز بێت، بۆیە كاتێكی زۆری ویست، تا بڕیاری جیابوونەوەی لە براد بێت بدات.

ئەنجلینا لە بارەی جیابوونەوەی لە براد بێت ئاشكرای كرد، كە بڕیارەكە ئاسان نەبوو، زۆریش بە گرنگ وەریگرت، بۆیە دەڵێت: «زۆر بیرم كردەوە و كاتێكی زۆری ویست تا لە كۆتاییدا ئەو بڕیارە بدەم، چونكە من یەكێكم لەو كەسانەی زۆر بە زەحمەت بڕیار دەدەم، بەتایبەتی ئەگەر بڕیارەكە بۆ من چارەنووسساز بێت».

ئەنجلینای هونەرمەند و باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران هەروەها دەڵێت: «زەحمەتە كە خۆم لە حاڵەتێكدا ببینمەوە لە براد جیابوومەتەوە، بۆیە زۆر سەرقاڵ بووم، تا لە كۆتاییدا گەیشتمە ئەو قەناعەتەی كە سەرەڕای ئەو چەند ساڵەی بەیەوەكە بەسەرمان برد، دەبێ من و براد جیاببینەوە، ئێمە گرفتەكانمان زۆر بوون، كە ناتوانم ئێستا هەموویان بدركێنم».

لە كۆتایی دیمانەكەیدا ئەنجلینا دەڵێت: «من زۆر ئاگاداری تەندروستیی خۆمم و زۆریش گرنگی بە پاراستنی خێزانەكەم دەدەم، بەتایبەتی لە رووی دەروونییەوە، بەڵام پێویستە منداڵەكانیشم هەوڵ بدەن و كۆڵ نەدەن، هیوادارم بتوانین تەندروست بین و، هەمیشە وەك خێزانێك پێكەوە بین».

سەرچاوە: الفن

Top