چەندین ملێۆن دیناری 25 هەزار دیناری دەستی بەسەردا گیرا

چەندین ملێۆن دیناری 25 هەزار دیناری دەستی بەسەردا گیرا

لە سنووری پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن كە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون لە ناو بازاڕی قەزای سەید سادق ساغی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە دوای ئه‌وه‌ی بەشی پۆلیسی سەید سادق ئاگادار كرایەوە لە دوو كەس لەناو بازاڕی سەید سادق كە گومان دەكرێت دراوی ساختەیان پێبێت، دەستبەجێ‌ بەشی پۆلیسی سەید سادق بنكەی پۆلیسی حەساری راسپارد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، هەمان رۆژ توانرا دوو كەسەكە بدۆزنەوەو و دەستگیریان بكەن
ئەوەش خراوەتەڕوو كە بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری لەلایان بووە كە هەموو بڕی پارەكە ساختە بووەو بەنیازبوونە لەناو بازاڕی قەزای سەید سادق ساغی بكەنەوە، بەڵام لەلایان پۆلیسەوە دەستبەسەر بڕی پارەكە گیراو هاوكات دوو تۆمەتبارەكەش دەستگیركران.
هەروەها پۆلیسی سلیمانی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر راگیراون و دۆسیەیان بۆ كراوەتەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

Top