كورۆنا بەشێوەیەكی مەترسیدار لەناو قوتابخانەكاندا تەشەنەی كردووە

كورۆنا بەشێوەیەكی مەترسیدار لەناو قوتابخانەكاندا تەشەنەی كردووە

حاڵەتی تووشبوون لەناو منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ رووی لەزیادبوون كردووە كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی و قورسی لێكجیاكردنەوەی نیشانەكانی ئەم دوو پەتایە ، وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە دا كە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا رووی لەزیادبوون كردووەو نەخۆشخانەكان توانای پێشوازیكردنی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆشی كۆرۆنا و پەتای ئەنفلۆنزای وەزرییان نییە، بڕیارە لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە بەتایبەتی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەوەی رێكاری خۆپاراستن و پلانی نوێ دابڕێژن بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم مەترسی یە. سەبارەت بەنەخۆشخانەكانی راپەرین وەزیری تەندروستی وتی: لەسەر هێڵین بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە و رەنگە ژمارەیەك نەخۆش بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی و هەولێر ، هەروەها وتی 300 بوتڵی ئۆكسجینمان رەوانەی راپەرین كردووە ، بەڵام پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە بەستنی ماسك و دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ و كەمبوونەوەی ئەوانەی ڤاكسین لەخۆیان دەدەن هۆكاری سەرەكی فراوانبوونی پەتای كۆرۆنایە .
لۆدیش لەسەر بنكەكانی پێدانی ڤاكسین نەماوەو هەركەسێك ناوی خۆی تۆمار بكات لەماوەی دوو رۆژدا ناوی تێدەوەو دەستبەجێ ڤاكسینی پێدەدرێت، رەنگە ماوەی نێوان ژەمە هەردوو ژەمی ڤاكسین كەم بكرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا لەبەر شەپۆلی كۆرۆنا ویستی زۆرترین كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسین وەربگرێت.
.

Top