مەشقی فراوانی سەربازیی ڕووسیا لە سنووری تاجیکستان و ئەفغانستان دەست پێ دەکات

مەشقی فراوانی سەربازیی ڕووسیا لە سنووری تاجیکستان و ئەفغانستان دەست پێ دەکات

 

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵ (CSTO) بە سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە دەست پێ کردنی گەورەترین مەشقی سەربازی هاووبەشیان لە ساڵانی ڕابردوودا لە سنووری تاجیکستان و ئەفغانستان ڕاگەیاند:  ئۆپەراسیۆنەكە تا 23ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بە وتەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا و تاجیکستان زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز کە زیاتر لە نیوەیان ڕووسین بەشداری ڕاهێنانكە دەکەن،  ئەم مەشقە شەش ڕۆژە تەواوکەری زنجیرەیەک مەشقە بچووکەی کە لە مانگی ئاب و ئەیلوول لە نزیک سنووری ئەفغانستان لەگەڵ ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی ئەنجام درا.

ڕووسیا نیگەرانە لە دەرئەنجامە ئەمنییەکانی دزەکردنی چەکدارە ئیسلامییەکان بۆ ناو کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەتی ئاسیای ناوەڕاست و دڵنیایی تەواویشی دا کە لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سنووری تاجیکستان لە ڕێگەی بنکە سەربازییەكانی خۆیەوە لەو وڵاتە پشتیوانی پێویست دەكرێن.

تاجیکستان خۆی بە دوور گرتووە بە ناساندنی حکومەتی هێزی چەکداری و راپۆرتی زیادبوونی هێزی سەربازی لە هەردوو لای  سنوورەکەش لەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو مەشقە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی باڵای تاڵیبان بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لەگەڵ چین و پاکستان و هیندستان و ئێران گەشتی مۆسکۆ بکەن، بە وتەی سەمیر کابلۆف، نێردراوی تایبەتی ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا لە ئەفغانستان، بەرپرسانی ڕووسیا، ئەمریکا، چین و پاکستان ئەمرۆ بەجیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top