بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەکرێت

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به‌شى پێنجەمی شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2021 دابه‌ش ده‌كرێت.
سێشەممە 19/10/2021 وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە كە نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاندووە: چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و دابەش دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە بڕی پارەکە دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە كە جوتیارانی هەر سێ پارێزگای هەرێم (هەولێرو سلێمانی و دهۆک) بەو شێوەیە بەسەریان دابەش دەكرێت:
هەولێر – (762) ملیۆن دینار
سلێمانی – (یەک ملیار) و (190)ملیۆن دینار
دهۆک – (115) ملیۆن دینار

Top