مۆزەخانەی بەریتانیا کۆنترین نەخشەی ئەستێرەکانی جیهان نمایش دەکات

مۆزەخانەی بەریتانیا کۆنترین نەخشەی ئەستێرەکانی جیهان نمایش دەکات

 

مۆزەخانەی بەریتانیا لە پێشانگایەکی گەورەدا کە بەم نزیکانە لە ناوچەی ستۆن هنج ی کۆن بەڕێوە دەچێت، کۆنترین نەخشەی ئەستێرەکانی جیهان نمایش دەکات.

مۆزەخانەکە ڕایگەیاند: نیبرا سکای تابلێت ئەو تەختە  بەردەی لەسەری نوسراوە کە سێ هەزار و 600 ساڵە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1999 لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە،  ئەمە یەکێکە لە کۆنترین کارە دیزاینکراوەکانی گەردوون لە جیهاندا، و تا ئێستا لە بەریتانیا نمایش نەكراوە.

ئەم پلێتە برۆنزییە بە 30 سانتیمەتر پانایەکی سەوز- شین هەیە و لەسەری چەند هێمایەکی زێڕینی بەرد کراوە کە وا بیردەکرێتەوە خۆر و مانگ و گەردوون بن.

تابلێتەکە لە ئەڵمانیاوە بە ئەمانەت وەرگیراوە، پێشانگای جیهانی ستۆن هنج بۆ ساڵی داهاتوو ئامادەكاریی بۆ كردووە، بۆ ئەوەی لە چالاکییەکەدا نمایش بکرێت.

تابلێتی ئاسمانی نیبرا یەکێکە لە دیارترین شتە ڕزگاربووەکانی سەردەمی برۆنز لە ئەوروپا، بەریتانیا چوارەمین وڵاتە کە تابلێتەکە بۆی  دەبردرێت.

مۆزەخانەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا ئەو پارچەیە بە سەدان میل لە دووری ناوچەی ستۆن هنج ی کۆن دۆزراوەتەوە، بەڵام ئێمە ئەوە بەکاردێنین بۆ ڕووناککردنەوەی ئەو جیهانە فراوان و پێکەوە بەستراوانەی کە لە دەوری ئەم بینایە دێرینە و بەریتانیا و ئێرلەندا خاکی كۆنی ئەوروپایە، سوودی لێ دەبینین.

مەبەست لە پێشانگای ستۆن هنج  ناساندنی مێژووی ئەفسانەیی و جیهانییە کە دەورەی ئەم ناوچە کۆن و نەریتییەی 4500 ساڵە لە باشووری ئینگلتەرا هەیە.

پێشانگاکە لە 17ی شوباتەوە تا 17ی تەمووزی 2022 بەڕێوە دەچێت، هەروەها سەدان شوێنەواری لە سەرتاسەری بەریتانیا و ئەوروپاوە پێشکەش دەکرێت کە چیرۆکی ستۆن هنج دەگێڕنەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top