زنجیرە درامایەكی عەرەبی لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت

زنجیرە درامایەكی عەرەبی لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت

لە شاری هەولێر كار بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرە درمایەكی عەرەبی دەكرێت, كە چیرۆكەكەی باس لە هاتنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و شەوی كەوتنی موسڵ دەكات .

لەم پڕۆژە هونەرییە ژمارەیەك ئەكتەر لە وڵاتانی جیاوازی عەرەبی تێیدا بەشدارن, لە عێراق (جواد ئەلشكرچی- ریهام ئەلبەیاتی-خەلیل ئیبراهیم-سەمەر محەمەد-كادی ئەلقەیسی), و لە وڵاتی سووریاوە (باسم یاخور-میلاد یوسف-كندە حنا-محەمەد قەنوع-تارق قەهوەچی), هەروەها لە وڵاتی میسرەوە (تارق لوتفی-ئەحمەد سیام) و لە وڵاتی ئوردنەوە خانمە ئەكتەر (سەبا موبارەك) و ژمارەیەكی دیكەی ئەكتەری دیكەی وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشدارن .

زنجیرە درامایەكی عەرەبی لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت

ئەم زنجیرە درامایە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو نمایش بكرێت, ناونیشانی(ليلة السقوط)ی بۆ دیاری كراوەو لە ئێستادا لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی ئەنجام دەدرێت, زنجیرە درامایەكە باس لە داگیركاری داعش دەكات لە ناوچەكانی موسڵ و شەنگال و دەوروبەری .

زنجیرە درامایەكی عەرەبی لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت

هەروەها لە چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوكرایەوە كە لایەنی بەرهەمهێنەری ئەم زنجیرە درامایە هەوڵ دەدەن لە سەرەتای ساڵی 2022 نمایشی كارەكەیان بكەن,لەم بارەیەوە قەیس ئەلرەزوانی سەرۆكی كۆمپانیاكە ئاماژەی پێدا هەر لەگەڵ تەواوبوونی كاری وێنەگرتن ئەم زنجیرە درامایە لە تیڤییەكان نمایش دەكرێت و چاوەڕێی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ناكەن, هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە مانگی ڕەمەزان جەنجاڵییەك درووست دەبێت و بەهۆی كەمی كاتەوە بینەر دەكەوێتە بەراوردو هەڵسەنگاندنی زنجیرە دراماكان .

ئاسۆ كاكەیی

Top