پڕۆژەی(خێزان و سینەما) بۆ هەفتەی شەشەمی بەردەوامە

پڕۆژەی(خێزان و سینەما) بۆ هەفتەی شەشەمی بەردەوامە

تاوەكو ئێستا پڕۆژەی (خێزان و سینەما) بەردەوامی هەیەو هەموو ڕۆژانی پێنجشەممە لە سینەما سالم بێ بەرامبەر فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت .

ئەگەر چی هەفتەی ڕابردوو فیلمی كوردی(شوێنێك بۆ یاری) نمایشكرا, بەڵام بۆ ئەم هەفتەیە بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە شاری سلێمانی, فیلمی (ڤیڤۆ) پێشكەش بە خێزانان بكرێت .

لە كۆتایی هەموو هەفتەیەك لە سینەما سالم لە دوو كاتی جیاوزدا فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت, بۆ فیلمی ئەم هەفتەیەش 3ی پاشنیوەڕۆ و 8ی شەو دیاری كراوە .

شایەنی باسە.. پڕۆژەی (خێزان و سینەما) كە چالاكییەكی هونەرییەو یەكێكە لە كارەكانی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری گشتی و كەلتوور و هونەری كوردی, ئەم پڕۆژەیە لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و سینەما سالم هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە لە دوو كاتی جیاوازدا بێ بەرامبەر فیلم نمایش دەكات, ئامانجی ئەم پرۆژەیە بەکولتوورکردنەوەی بینینی خێزانیی فیلمە لە سینەمادا, هەروەها بیرخستەوەی ڕۆڵی گرنگی سینەمایە لە پێشخستنی كەلتوور و ڕووناكبیری .

ئاسۆ كاكەیی

پڕۆژەی(خێزان و سینەما) بۆ هەفتەی شەشەمی بەردەوامە
Top