داستانی پردێ و سحێلا لێكه‌وته‌ی كه‌وتنی كه‌ركووك دەگۆڕێت
كه‌وتنی كه‌ركووك له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له 24كاژێردا ، كه‌متر له شه‌ورۆژێك و به‌و ئاسانییه ، تراژیدیا و گاڵته‌جارییه ، بۆ كورد پرقوربانیترین و له‌ده‌ست دانی هه‌لی زێرین و به‌هێزترین كارتی سیاسی بوو .
لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کەوتنی کەرکووک ، پەندێکی دیكه‌یه ی نەتەوەییە له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داههرهیچ نه‌بێ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌رودراوسێی هه‌میشه تینوو به‌شكستی كورد ،لەناوچەکەدا .
له‌مێژوو دا هه‌ر لهكوردقەوماوەو روویداوه دیاره هه‌ر له‌كوردیش رووده‌دات .
16 ی ئۆكتۆبه‌ر ، ئه‌و رۆژه‌ی کوردستان و کەرکووکی هەژاند، كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیووی تێهه‌ڵدراوی باڵشكاوی په‌راگه‌نده‌ی نێو مێژووی خۆی ، نارده‌وه و غلۆری كرده‌وه ،نێو ناته‌بایی و پهتركهو زاڵبه و خیانەت .
16 ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك چۆن جۆرێك له سه‌رسورمانی تێدایه ، ئاواش هه‌ندێ راستی شاراوه‌ی له‌ناوخۆیدا مه‌ڵاس داوه ، به‌راده‌یێ ناخی تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه ڵتهكاند ، دۆست و دوژمنیشی سه‌رسام و نیگه‌ران و کەیفساز كرد .
كه‌وتنی كه‌ركووك ، ته‌نیا له‌به‌ر هێرش و په‌لاماری سوپای زه‌به‌لاح و بێشوماری تاران و به‌غدا و بێ ده‌نگی ئهمریكاو بەریتانیاو پشتێكردنی له دێرینترین هاوپه‌یمانی نه‌بوو ، هه‌روا داگیركردنی خورماتوو وكه‌ركووك له‌ترسی پرچه‌كی حه‌شدی به‌غداو پاسداری تاران و حزب الله‌ی لبنانی نه‌بوو به جۆره‌ها چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی و غه‌یره ئه‌مریكی،ئێرانی و تورانی و حه‌شدو مه‌شدی ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ر .
هه‌روا له نا ئاماده‌یی و غه‌فڵه‌تگیری،و ته‌نانه‌ت له ترسنۆكی و نابهلهدی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانە داعش تێکشێنەکان نه‌بوو ،له به‌رگری كردن و،پاشان بۆ تێكشاندنی هیلالی شیعی و ئهبراهامزی ئه‌مریكی نەبوو .
به‌لكو په‌تای (ده‌رده كورد و کودخائینۆ ) بوو، له خامه‌ی خانی تنۆك تنۆك داچۆراوه بۆ 16 ی ئۆكتۆبه‌ر پێرۆكه بووه .
ئه‌و په‌تاییه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به‌ر له 307ساڵ پێش ئێستا به نه‌بونی (ئیتیفاق و ئینقیاد ) ناوی دێنێ :
گه‌ردێ مه هه‌بوا ئیتیفاقهقەک .. پێكرا ده‌كرد ئینقیاده‌ك
گه‌ر ئه‌وسا به‌ر له 300ساڵ وابوایه حاڵی كورد له 16ی ئۆكتۆبه‌ر وانه‌ده‌بوو،
له مێژبوو ده‌وڵه‌تمان ته‌كمیل ده‌بوو،
بێ دین و دونیاش نه‌ده‌بوین ،
لهغولامی رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌میش
رزگاریمان ده‌بوو .
برایانی موسلمان وا شۆفینییانه پڕیان نه‌ده‌داینێ و وا له قوڵایی فه‌رهه‌نگی ئه‌نفال كردنا بۆ قڕكردنمان شاڵاویان به‌جۆش و خرۆشتر نه‌ده‌بوو..!!
ئه‌سه‌ف بۆرۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .. چۆن دهردهكوردەو کوردخائینۆ ته‌نیا هه‌ر ئه‌و خه‌م و خه‌فه‌ته نه‌بوو ، شه‌وانه به‌رۆكی هێمنی شاعیری نەده گرت و له‌دوای نسكۆی ئهیلوول دا شیوه‌نی (ناڵه‌ی نه‌ی و جودایی )پێ بنووسی ، به‌ڵكو وا بۆزۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئێمه مانان ، له دوای (گه‌یشتنه ترۆپی ئاره‌زوو ) به ئازادی و ده‌نگ دان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و بنیات نانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌نێو وهحیشیگهرایی ده‌رو دراوسێی و پشتێكردنی هاوپه‌یمانان و په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردی دهردهداربهكرمی دار ، وه‌ك هێمنی شاعیر شیوه‌نی دهردهكوردهكه ده‌گێرین :
شیوه‌نی من شیوه‌نی كوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشای لێ ده‌كه‌ن و هه‌شه
له كاتێكدا ، ئهوراستییهمان له به‌ر چاوه ئه‌وه‌ی له تووزخورماتوو ، شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16روویدا , ئامانج لێی كه‌ركووك بوو ، ئه‌وه‌ی له رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش له پردێ روویدا ، ئامانج لێی هه‌ولێر بوو . ئه‌و هه‌ولێره‌ی گرێكوێره‌ی عه‌بادی و سوپای پاسداران بوو ، به‌ربه‌ست و رێگری كهریدۆری ئێران بوو بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست . له هه‌ولێریش ئامانج لێی بارزانی بوو ، ئهوبارزانی یه‌ی كوردی به جیهان ناساند .
لە تێگه‌یشتنی ئه‌وان دائەوەیە كرۆكی مه‌به‌ست ئه‌و ، رابه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری رێباز و هزری :
:-( من كوردم ، كه‌واته له نێو ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ، من هه‌م ) .
گه‌ر ئێستا پاسدار‌و حه‌شد له‌كه‌ركووك و شنگال بن ، عه‌بادی و هاوه‌ڵانی سه‌رمه‌ستی نه‌وتی كه‌ركووك بن ، هێشتا زووه به‌غدا ئاهه‌نگی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن بگێڕێ ، هێشتا له‌نێو شكستی مه‌زنی دا له‌داستانی پردێ له نێو گیانه‌ڵادایه و له پردانه میدیای كوردیش ( رووداو كوردستان 24 ) به نموونه و تیرۆكردنی رۆژنامه نووس ئه‌ركان شریف به‌و شێوه درندانه‌یه‌ی بینیمان جگه‌له‌وه‌ی نه‌یتوانی فه‌رهه‌نگی شۆڤینیانه‌و دیكتاتۆریانه‌ی خۆی بشارێته‌وه ، لهككهیهكی تری شه‌رمه‌زاری به به‌رۆكی به‌غدا وه‌كرد ، بۆیه وا نێو شه‌رمه‌زارییا شاڵاو دێنێ بۆ سحێلاو پیشخابور و سنوونێ .
مه‌كگۆرك له خه‌وی غه‌فله‌تی دیداری ژووری سه‌ربازی بارزانی له سحێلا به‌ر له ریفراندۆم باگادێنێ و تێله‌رسن به‌هۆش خۆی دێنێته‌وه‌و به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی ، داستانی پردێ ئه‌م لێكه‌وته‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان لێ ده‌كه‌وێته‌وه :
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رووسیا جگه‌له‌وه‌ی قونسڵخانهیان له هه‌ولێر داناخه‌ن و له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌شیمان نابنه‌وه ، به به‌ستنی گرێبه‌ستی تازه‌ش درێژه به‌كاره‌كانیان له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن . هه‌روه‌ك رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وای گوت ، له په‌یامه‌كه‌شی ڕووی قسه‌ی له به‌غدا بوو .
هه‌ر لهلێكهوتهی تری دوای داستانی پردێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ر ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گوتراوه‌و نه‌زانراوه ، ده‌رهاویشته‌ی نهزانراوەی تیایه .
ئه‌مریكایان ناچاركرد ، تیلهرسهنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان ناچار كرد به دوو په‌یام بێننه‌وه هۆش و هۆشداریش بداته به‌غدا و تاران و به‌ره‌ی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی سلێمانی پووچەڵ بکەنەوە ، بۆ ناوخۆی كوردستان به‌پێكهاته سیاسییه‌كانیه‌وه ، ده‌بێ پشتیوانی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .و سلێمانی بێتەوە سەرخەت .
ئێواره‌ی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ش رێكس تێلهرسهن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پشتیوانی خۆی بۆ ماڤهدهستوورییهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه .
ئه‌مانه گه‌ر باگا هاتنی ئه‌مریكا بن له خه‌وی غه‌فله‌تی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌دوای داستانی پردێ له 20ی ئۆكتۆبه‌ر . ئه‌وه‌ی دۆست و دوژمن ده‌بێ بیزانێ قاره‌مانانی داستانی پردێ ، خودان ئه‌زموون و هه‌ڵگری كه‌لتووری
:- ( داستانی كۆڕێێ ناو جه‌رگه‌ی كۆڕه‌وی 1991ن) .
گه‌ر داستانی كۆڕێ بریاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێ له‌دایك بوو ، داستانی پردێ بریاری مه‌زتر له 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێده‌كه‌وێته‌وه .
ڕۆژان ، ڕۆژی له‌دوایه ،کورد دەڵێ :
- سه‌ر دمێنێ ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ش ،له‌دوای داستانی قاره‌مانه‌ی پردێ ده‌بینێ .