دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی تێدا تەواوكرا

دۆسیەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی تێدا تەواوكرا


شه‌ممه‌ 30/10/2021 دكتۆر عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنی تەواو بووە كە زیاتر لە 365 هەزار دۆسیەی فەرمانبەری مەدەنی كاری تێدا کراوە كە ئەم ژمارەیە دەكاتە 100%ی پێداچوونەوە بە دۆسیەكانی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم. پاش پێداچوونەوەكە ئەوە وردبینی لەو دۆسیانە دەستی پێکردووە تاوەكو دۆسیەكان بەیەکسانی و دادپەروەری كاریان تێدا ئەنجام بدرێت.
شایانی باسە لە ساڵی ڕابردوودا بەپێی یاسای چاکسازی ھەموو وەزارەتەكان ڕاسپێردران كە لە ڕێگەی لیژنەی تایبەت پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بكەن.
هاوكات سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەشدا كە دۆسیەی فەرمانبەران و کارمەندانی سەربازیش ڕێك دەخرێتەوە، ئەویش بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە31 كە لەم ماوەیەدا دۆسیەی 2 هەزار و 424 کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و کەمئەندامی گواستراوەتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وه‌زارەتی دارایی و ئەمەی لەبارەی كارمەند و فەرمانەرانی سەربازی ئەنجامدراوە وەك قۆناغی یەكەمە و قۆناغی دیكەش بەدواوەیە.

Top