دەڤەری گەرمیان وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی "سێ مزگەوتی نوێ "لەسنوورەکە دەکاتەوە

دەڤەری گەرمیان وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی


دووشەممە ٨⁄ ١١⁄ ٢٠٢١ بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی شێخ جلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مامۆستا سباح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەرپرسانی حکومی دەڤەرەکە لەسێ مەراسیمی جیاوازو شایستە،چەند مزگەوتێک کرانەوە بەم شێوەیە" مزگەوتى (رەسولى ئەمين) لە گەرەکى حەمرين مزگەوتى (بەرلوت) لە گوندى بەرلوت مزگەوتى (سپى) لە گەرەکى کەلارى نوێ
لەوتەیەکدا د. پشتیوان سادق خۆشحاڵی خۆی بەدیداری دانیشتووانی بەڕێزی گەرمیان دەربری و رایگەیاند گەرمیان یەکێکە لەو ناوچانەی خاوەن قوربانیەکی زۆرەوخاوەنی شەھیدو ئەنفالە و وێرای ئەوەی کەکراوە حکومەتی کوردستان ھەرچی لەتوانادا بێت بۆ دەڤەرەکە ئەنجامی دەدات، راستە قەیرانەیەک لەدوای یەکەکان کاریگەری ھەبووە بەڵام بەدڵنیایەوە پرۆژەو پلانەکان فروانن و ناوچەکەش بەشێکی گرنگی پرۆژەکانی ھەیە ئەوەی لەتوانادا بێت بۆدەڤەری رەنگینی گەرمیان خەڵکە سەربەرزەکەی دەکرێت، دواتر پیرۆزپایی ئاراستەی دانیشتوان کرد ودەست خۆشی ئاراستەی خێرخوازو بەخشەران کرد کەھاوکارو ھەماھەنگ بوون بۆ کردنەوەی ئەم مزگەوتانە بەشێوەیەکی جوان و مۆدێرن و سەرنج راکێش ،ئامادەیی وەزارەتی ئەوقافی نیشاندا بۆ ھەموو ئاسانکاریەک بەمەبەستی دروستی کردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان بەپێ ی رێنمایی نوێ ،ھەروەھا جەختی کردەوە کە ئیدارەی ناوچەکەو ئێمەش لەخزمەتی دانیشتووانی دەڤەری خۆراگری و خاوەن شەھیدی گەرمیان و ھەموو ناوچەکەدا دەبین ، بۆئەمەش وەزارەتی ئەوقاف ھاوکار دەبێت بۆ ھەر پێویستیەک کەلە توانای وەزارەتدا بێت بۆ مزگەوتەکان، لەکۆتایدا ھیوای خواست مزگەوتەکان بەخواپەرستی و نوێژو دوعای موسوڵمانان ئاوەدان بکرێتەوە پەیامی میانرەوی و ئایینی پیرۆزی ئیسلامی تێدا بڵاو بکرێتەوە کەپریەتی لەتەبایی و خۆشەویستی و برەو دان بەئاشتی کۆمەڵایەتی

Top