كۆماری و دیموكراتیەكان وێڕای ناكۆكییەكانیان لەسەر بوژانەوەی ئابووری ئەمەریكا یەك دەنگن

كۆماری و دیموكراتیەكان وێڕای ناكۆكییەكانیان لەسەر بوژانەوەی ئابووری ئەمەریكا یەك دەنگن


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بودجەیەکی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ وەبەرھێنان لە ژێرخانی وڵاتەکەی پەسەند کرد، ئەمەش دوای مشتومڕێکی زۆرهات لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە کۆی دەنگ بودجەیەکی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ وەبەرھێنان لە ژێرخانی وڵاتیان پەسەند کرد و لە ئێستاشدا تەنھا واژووی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکای ماوە بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە بنیاتنانەوەی شێوازەکانی گەیاندن و ڕێگەوبان و بوارەکانی کۆمەڵایەتی و کەشوھەوا و کەمکردنەوەی تێچووی بەرنامەکانی تایبەت بە سەرپەرشیتیکردنی منداڵانی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە بە جێبەجێکردنییان یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھەلی کار بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکا دەڕەخسێت.

Top