بلووزەكانی پۆلئۆڤەر مۆدێكی دانسقەت پێ دەبەخشێت

بلووزەكانی پۆلئۆڤەر مۆدێكی دانسقەت پێ دەبەخشێت

سەرمای بە تینی زستان كار دەكاتە سەر جوانیی پێست، بە تایبەت مل و ڕوخسار، وەك خانمێك هەوڵبدە لەو وەرزەدا ملت بە بلووزەكان داپۆشیت، ئەگەرچی ناتوانیت ڕوخسارت لە سەرما بپارێزیت، بەڵام لە ڕێگەی پۆلئۆڤەرەكانەوە مل و دەست و قۆڵت داپۆشت، ڕاوێژكاری ئەڵمانی بۆ جوانكاری (سونیا گراو) دەڵێت: «ئافرەتان دەتوانن قۆڵ و باسكە نەرم و خڕەكانیان داپۆشن و بیشارنەوە، بە تایبەت ئەوانەی هەست دەكەن قۆڵیان زیاد لە پێویست گەورەیە، ئەو كارەش تەنیا بە پۆشینی چەند جلێك لە چەند جۆرە ڕەنگێك دەكرێت، لێرەوە ئاشنایان بە: سەرەتا دەتوانی بۆ شاردنەوەی ئەو بەشەی جەستەت، ڕەنگی هێمن و سادە و كاڵ لەبەر بكەیت، واتە لە جێی جلی سوور، ڕەنگی قاوەیی هەڵبژێرە، كاتێك بەسەر جەستەوە دەبێت، دەیشارێتەوە»، هەروەها ئەو ڕاوێژكارە دەڵێت: «دەشتوانیت جۆری جلەكەت بۆ ئەو مەبەستە بەكار بهێنیت، بۆ نموونە: لەبەركردنی بلووزێكی (Pullover) هەمان ئەو كارەت بۆت دەكات، بە تایبەت ئەگەر بلووزەكە تەسك نەبێت و كراوەیی پێوە دیار بێت».

 

Top