تووڕەبوون هاندەرە بۆ ڕوودانی نۆرەی دڵ

تووڕەبوون هاندەرە بۆ ڕوودانی   نۆرەی دڵ

لەكاتی زیاد تووڕەبوون و زوو هەڵچووندا، جووڵەیەكی زۆر كتوپڕ و قورس و لە ڕادەبەدەر لەوانەیە كە وروژێنەر بێت بۆ ڕوودانی نۆرەیەكی دڵ، كە لەوانەیە كوشندە بێت، لە لایەكی دیكەوە لەوكاتەی كە زۆر تووڕە دەبیت، ڕێنمایی دەكرێیت كە هەرگیز نەچیتە دەرەوە بۆ هەر ئیشێك، یان ئەنجامدانی هەر جووڵەیەكی قورس، چونكە بە گوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، ئەگەری سەرهەڵدانی نۆرەی دڵ لەماوەی یەك كاتژمێری پاش تووڕەبوون و هەڵچوونی زیاددا، دوو هێندە زیاد دەبێت، هەروەها ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی توند لەكاتی زیاد تووڕەبوون، یان ڕاستەوخۆ پاش تووڕەبوون، ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ تا سێ هێندە زیاد دەكات. ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ لە كاتی زیاد تووڕەبوون و زیاد هەڵچووندا، لەپاش كاتژمێر شەشی ئێوارە تا 12 شەو زیاتر دەبێت، بە بوون یان نەبوونی هەموو فاكتەرەكانی دیكەی هاندەر بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و نۆرەی دڵ، وەك: جگەرەكێشان و قەڵەوی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ئەمە ڕوونە كە تووڕەبوون دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبووی لێدانەكانی دڵ، هاوكات لەگەڵ گۆڕان لە لێشاو و هاتوچۆی خوێن لە ناو بۆرییەكانی خوێندا و كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ماسوولكەی دڵ، پسپۆڕانی ڕێنمایی دەكەن كە لە مەشقی وەرزشی دانەبڕێیت، بەڵام هەرگیز لە مەشقدا زێدەڕۆیی نەكەیت، بەتایبەتی لەكاتی تووڕەبوون و هەڵچووندا.

 

Top