هانی شاكر محەمەد رەمەزان قەدەغە دەكات لە گۆرانی چڕین

هانی شاكر محەمەد رەمەزان قەدەغە دەكات لە گۆرانی چڕین

نەقیبی موسیزیانی میسر(هانی شاكر) لە دوایین بڕیاریدا ژمارەیەك گۆرانیبژی میللی سزادا و بۆ ماوەیەك ئەوانی لە گۆرانی دوورخستەوە .

بەڵام ئەوەی كە زۆر لە میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باسی لێوە دەكرێت ئەوەیە كە ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری (محەمەد رەمەزان) لە ئێستادا ئەویش سزا دراوەو نابێت گۆرانی بڵێت, لەم بارەیەوە نەقیبی میوسیزیانی میسر ئاماژەی پێدا كە محەمەد رەمەزان لە گۆرانی چڕین قەدەغەكراوە تا ئەو كاتەی كە ڵێكۆڵینەوە لەگەڵیدا تەواو دەبێت, سەندیكا هۆكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانەی لەگەڵ محەمەد رەمەزان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە بەم دواییە لە ئاهەنگ و كۆنسێرتی گۆرانییەكانی پابەندی بڕیارەكانی سەندیكا نەبووەو بە پێچەوانەوەی بڕیارەكان هەڵسوكەوتی كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top