وه‌رزشى له‌شجوانى یان بلێن ئاسن به باشى پێشوازى لێنه‌كراوه
لاجان حه‌مید راهێنه‌رى له‌شجوانى
وه‌رزشى له‌شجوانى یان بلێن ئاسن به باشى پێشوازى لێنه‌كراوه
له ماوه‌ى رابردوودا له قه‌زا و ناحیه‌كانى شاره‌كانى كوردستان یارییه‌كانى له‌شجوانى و زوومبا و ئایۆبیك بۆته یه‌كێك له‌و یارییانه‌ى كه خانمان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م حه‌ز و خولیاكانیان به‌جێ بهێنن، هه‌میش ببنه خاوه‌ن له‌ش ولارێكى رێك، له شاره‌كانى كوردستانیش ئه‌م یارییه رۆژ له دواى رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه و ئافره‌تانیش به شێوه‌یه‌كى زیاتر له جاران روو له وه‌رزشه‌كه ده‌كه‌ن، له قه‌زاى رانیه‌ش یه‌كێكه له‌م شارانه‌ى كه خانمان زیاتر روو له وه‌رزشى زوومبا و ئایۆبیك له‌ش رێكى و مه‌شقی سوێدی ده‌كه‌ن ، یه‌كێك له‌و ئافره‌ته یاریزانانه‌ش كه راهێنه‌ر و یاریزانى له‌شجوانییه ئه‌ویش لاجان حه‌میده ،ناوبراو وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر له‌م بواره له ناحیه‌ى ته‌قته‌ق كارده‌كات، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1990ى ناحییه‌ى ته‌قته‌ق ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌م وه‌رزشه، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* هه‌ڵبژاردنى وه‌رزشى ئاسن لاى تۆ چۆن بوو؟
- هه‌ر له منداڵیه‌وه خولیای وه‌رزشبووم، خۆم یاریزانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بووم، دواتر بوومه یاریزانى باله به‌هۆى پێشكه‌وتنى كوردستان له بوارى وه‌رزش به تایبه‌تى هۆله‌كانى له‌شجوانى به رێژه‌یه‌كى زۆر كرایته‌وه منیش وه‌ك یاریزانێك ده‌ستم به یارى له‌شجوانى كرد، ئێستاش بوویمه راهێنه‌رى له‌شجوانى ئافره‌تان.
* بۆ خانمان ئه‌م وه‌رزشه تا راده‌یه‌ك قورس نییه؟
- نا به پێچه‌وانه‌وه باسى ئاسن زۆر خۆشه و پێویسته بۆ مرۆڤ بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ئه‌و رۆژه‌ى وه‌رزش نه‌كه‌م وا ده‌زانم شتێكى گه‌وره‌م ون كردیه.
* بۆچى تا ئێستا به‌شدارى هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كت نه‌كردوه؟
- تا ئێستا بۆم رێك نه‌كه‌وتووه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى بكه‌م، به‌ڵام په‌نا به‌خوا به‌شدارى ده‌كه‌م خۆشم به شێوه‌یه‌كى باش ئاماده ده‌كه‌م.
*پێشوازى كردنى ئافره‌تان له‌م یارییه به چ جۆرێكه؟
- وه‌رزشى له‌شجوانى یان بلێن ئاسن به باشى پێشوازى لێنه‌كراوه له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان، به‌ڵام ئێستا له چاو پێشووتر زۆر باشه و ئافره‌تان زیاتر رووى تێده‌كه‌ن له چاو ساڵانى پێشووتر ئه‌وه‌ش ساڵ به ساڵ زیاتر روو له زیاد بوون ده‌كات.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- ئه‌م یارییه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو زۆر پێشكه‌وتووه به‌هۆى هۆشیاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵك زیاتر هێنانى ئامێره‌كان له ده‌ره‌وه، وه به‌ركارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتوو تر بووه.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
- سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى حه‌زی لێ نه‌بی گرانه وه‌رزشكار بهێنێته ناو ئه‌م یارییه، پێش هه‌موو شت ده‌بێ وه‌رزشكار خولیای هه‌بێ بۆ ئه‌م یارییه دواتر كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ى هه‌یه هه‌ندێك وه‌رزشكار له‌به‌ر بارى مادى ناتوانى بێته ناو هۆڵه‌كانى ئاسن، من لێره‌وه وه‌كو وه‌رزشكارێك داوا ده‌كه‌م زیاتر یارمه‌تى مادى ئافره‌تان بده‌ن ، وه كردنه‌وه‌ى هۆڵى ئاسنى حكومی، چونكه له‌وه ده‌توانن هه‌م یارمه‌تى وه‌رزشكاری دانه‌مه‌زارو و هه‌م ئه‌وانه‌ى ناتوانن به‌شدارى بكه‌ن به‌هۆى بارى ماددى، چونكه هۆڵه‌كان هه‌مووى ئه‌هلین یارمه‌تى ئافره‌ت نادرێت له بارى ماددی.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌رنامه‌ى من ئه‌وه‌یه به‌شدارى چه‌ندین خولى راهێنه‌رایه‌تى بكه‌م، دواتر خۆم ئاماده بكه‌ن بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى جیهانى.
*به‌نیازی له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌شدارى بكه‌ى چاوت له چیه؟
-به‌لێ به‌نیازم به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جیهانى بكه‌م و خه‌ریكى خۆ ئاماده‌كردنم، ئامانجم پله‌یه‌كى باش به‌ده‌ست بهێنم.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- گرفتى ئه‌و یارییه له‌وه دایه كه وه‌ك وڵاتانى جیهان به شێوه‌یه‌كى باش پێشوازى له‌م یارییه نه‌كراوه، پێویسته مافی ته‌واوى خۆى پێ بدرێت له كوردستان، كه‌مى هۆشیارى خه‌ڵكى و نا رۆشنبیری خه‌ڵك واى كردوه ئه‌م یارییه گران بێ لایان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى جیهانى بكه‌م، زیاتر زانیارى كۆ بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م یارییه و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌رز.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه نیت تیپێكى كچان له شاره‌كه‌تان دروست بكه‌ى؟
-. نه‌خیر بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام من زیاتر پشتگیری ئافره‌ت ده‌كه‌م بۆ هێنانه پێشه‌وه‌یان له‌م یارییه و یارمه‌تیدانیان.
*كێ هاوكاریت ده‌كات بۆ ئه‌م وه‌رزشه؟
- له منداڵیه‌وه خانه‌واده‌كه‌م هاوكار و پاڵپشتى منن بۆ وه‌رزش.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاسى ستافى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیمانه‌یه به‌هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام هیوادارم لایه‌نى وه‌رزش به‌ره‌وو پێش ببه‌ن .