دوژمنان نه له خه‌می ئاڵا و خاك ونیشتیمانی ئێمه‌ن نه مووچه و ده‌ڕماڵه وهتد ..
ده‌مهه‌وێت ئه‌و راستییه بڵێم كه له هه‌موو جۆره سیسته‌مه حوكمرانییه‌كان جیهان ، هیچ كاتێك نابنه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و ئاڵا و گه‌له‌كه‌یان ، نیشتیمانی كه‌م ببێته‌وه و له قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا كاتێك، هێرش و هه‌ره‌شه، له‌سه‌رخاك هه‌بێ، هه‌موان یه‌كده‌گرن و دژی نه‌یارانی ده‌ره‌كی، ده‌وه‌ستنه‌وه. ته‌سویه‌حیساباتی ناوخۆیی، ناكه‌نه پاڵنه‌رێك، بۆ ڕق و سته‌م له‌نیشتیمان. خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان و ئاڵا له هه‌موو بیروباوره‌كانیشدا بوونی هه‌یه ، به‌ڕێزو شكۆوه، بوونی هه‌یه. هیچ كه‌سێكی باوه‌ڕدارو ژیر، نادۆزیته‌وه، رقی له ئاڵا و گه‌ل و خاكی وڵاته‌كه‌ی بێت.
نیشتیمانم فێری كردم كه خوێنی شه‌هیدانمانه سه‌رچاوه‌ی دیاری كردنی سنوری نیشتیمانم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌رییه.هه‌ر وولاتێك له سه‌ر ڕووی زه‌وی سنورێكی دیاری كراوی هه‌یه و ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان و بۆنه و یاده‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه، وه هه‌ر ووڵاتێك سروودی نیشتیمانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه وه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان كه‌چی تا ئێستا به‌فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی سنوره‌كه‌مان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام گشت هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان ، دوای چه‌ندین پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رده‌وامن له نێو ناوچه‌یه‌كی پر كێشه و ئاڵۆزدا ، له پێناو پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و هه‌میش له پێناو ئه‌و مافه‌ره‌وایانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا هه‌وڵی بۆ ده‌درێت له پێناو به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی.
هه‌رێمی كوردستان پاش چه‌ندین ساڵ له هه‌وراز و نشێو و هه‌ڵكشان و داكشان و قوربانیدان و به‌رخودان و شۆرشكردن و كۆچ ڕه‌وو ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌مڕۆ له سه‌ر خاكی خۆمان كوردستان دوایی قوربانیدانی زۆر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ئازاكانمان و به‌خوێنی شه‌هید بوونی هه‌زاران پێشمه‌رگه و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری ، كه هه‌موویان گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ئه‌مڕۆیی ئه‌و قه‌واره‌یه شوێنه‌كه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مووان و هه‌روه‌ها بوونی ده‌یان كۆنسوڵخانه و كۆمپانیایی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی كوردستان پیشان ده‌دات ، دوژمنان وناحه‌زان به‌رده‌وام هه‌ر جاره‌وه به پیلانێك چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و چ به مووشه‌ك و چ به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و ئینجا گه‌مارۆدان و میلیشا هه‌وڵی نه‌هێشتنی ده‌ده‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ،چه‌كێكی دیكه كه دوژمنان و نه‌یاران گه‌له‌مان به‌رده‌وام له‌دژی هه‌ر تاكێكی ئه‌و كوردستانه به‌كاری دێنن ، ئه‌و چه‌كه مه‌ترسیدار و ژه‌هراوییه كه ده‌ركردنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یه ، كه به‌رده‌وام له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆ و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان بوه‌شێنن مه‌به‌ست لێره‌دا بێ بایه‌خكردنی مێژوو، شوناس و ئاڵا و خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لێكی تێكۆشه‌ره و ماندوونه‌نناسه ، كه مه‌ڕامیان له نێو بابه‌تێك دا هه‌ر چه‌نده ئه‌ه‌ر مافیش بێت بچووك بكرێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، نه‌یارانمان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ندێك حیزب ولایه‌نی لاواز له رووی هه‌ستی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری و به‌كارهێنانی چین و توێژه‌كان و ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان هه‌موو كارێكی قێزه‌وه‌نیان پێی ئه‌نجامدان ، بۆیه، ده‌بێت هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه له پاڵ هه‌موو مافه‌ره‌واكانیان ئه‌و راستییه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه دوژمنان شكۆ و ئیراده‌ی ئێمه‌یان كردۆته ئامانج و نابێت بیروباوه‌رو خۆشه‌ویستیمان بۆ ئاڵا ، مێژوو و و كورد و كوردستان پابه‌ندبوون و به‌رپرسیارێتییمان كه‌م بێته‌وه ، بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری حیزب ولایه‌ن و كه‌سانێكه‌وه كه نه له‌رابردوو و نه‌له ئێستا وداهاتووش خاوه‌نی هیچ هزرو بیرێكی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری نین و ته‌نها مه‌رامیان جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پیلانی دومنانی ئاڵا، خاك و نیشتیمانن نه‌ك به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كورد وكوردستان .. بۆیه، پێوسته ، خۆشه‌ویستیمان بۆ نیشتیمان و خاك و ئاڵاكه‌مان هه‌رده‌م زیندوو بێت و ئه‌وه‌ش به‌هێزترین چه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنان و به‌كرێگیراوه‌كانیان.