نمایشی جلی فاشن فلۆرا لە كوردستان بەڕێوەچوو

نمایشی جلی فاشن فلۆرا لە كوردستان بەڕێوەچوو

سوڵتان كەمال كەریم، ڕێكخەر و سەرپەرشتیاری نمایشكارەكان دەڵێت، بە درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو ئەوە سێیەمین جارە ئەو نمایشە ئەنجام دەدەین، منیش وەك كاری بەڕێوەبردن و كارگێڕ لەو فیستڤاڵەدا كارم كردووە، جلەكانی نمایشەكە جلی كوردی و جلی درێس و كاجوال بوون و، لە ڕووی دیزاینەوە لە ئاستێكی بەرزدا بوون، دامەزێنەری فیستیڤاڵەكە هوداخانی دیزاینەر بوو، كە خەڵكی سلێمانییە، هەروەها موئەدی كاڕەش سەرپەرشتی ستێچی لە ئەستۆ گرتووە، لە فیستیڤاڵەكەدا (26) دیزاینەر لە هەموو پارچەكانی كوردستان بە هەشت درێس و كۆلێكشن بەشداریی فیستیڤاڵەكەیان كرد بوو، نمایشەكە لە شاری سلێمانی لە هۆتێل های كرێست بەڕێوە چوو.

هەر دیزاینەرێك ماوەی چوار ڕۆژ لەگەڵ نمایشكاران ئامادەكاریی خۆیان دەكرد، كە دوو ڕۆژیش پرۆڤە بوو، دوو ڕۆژیش بۆ نمایشی جلەكان، هەر ڕۆژێك 104 پارچە جل نمایش دەكراو، (25) نمایشكار بەشدارییان كرد، كە (15) كچ و (10) كوڕ بوون، بە شێوەیەكی ئەكادیمی و ستاندارد شێوە و جەستەیان هەڵبژێردراوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ كەشی نمایشەكەدا گونجاو بن، فاوەندەری ئیڤێنتەكە خاتوو (هودا نزار) و، ستێتج مەنێجەر (موئەیەد مەسعود فەقێ) بوو، دیزاینەرەكان نیوەیان كوڕن و نیوەیان كچ بوون، مۆدێلەكانیش كوردن كە نمایشی جلوبەرگەكان دەكەن، ماوەی هەفتەیەك ڕاهێنان بە مۆدیلەكان كراوە و، دوو مانگە ئامادەكاری بۆ فیستیڤاڵەكە دەكرێت، ڕێكخەرانی فیستیڤاڵەكە دەڵێن: «دەمانەوێت بەم كارە دیارییەكی تایبەت ببەخشین بە سلێمانی و هەرێمی كوردستان»، بەهرە بەرزنجی، یەكێك بوو لە بەشداربووانی نمایشەكە، دەڵێت: «نمایشێكی جوان و قەشەنگ بەڕێوە چوو، جلی كوردی و بیانیمان تیایدا نمایش كرد، جەماوەرێكی بەرچاو ئامادەی نمایشەكە بوون».

Top